بەردەوام بن لەسەر ئەنجامدانی حەج وعومرە، چونكە دەبنە هۆی لەناوبردنی هەژاری وگوناهەكان

بەردەوام بن لەسەر ئەنجامدانی حەج وعومرە، چونكە دەبنە هۆی لەناوبردنی هەژاری وگوناهەكان

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەردەوام بن لەسەر ئەنجامدانی حەج وعومرە، چونكە دەبنە هۆی لەناوبردنی هەژاری وگوناهەكان؛ هەروەكو چۆن ئاگری كورەی ئاسنگەر خەوش وژەنگی ئاسن وئاڵتون وزیو لادەبات، وحەجی قبوڵكراو هیچ پاداشتێكی لەسەر نییە مەگەر بەهەشت نەبێت».

[صەحیحە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی داوین بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەكانی حەج وعومرە ودانەبڕان لێیان بۆ ماوەیەكی زۆر بەپێی توانا، چونكە ئەنجامدانیان هۆكارن بۆ نەهێشتنی هەژاری وگوناهەكان وشوێنەواریان لەسەر دڵ؛ هەروەكو چۆن ئاگر هۆكارە بۆ نەھێشتنی ئەو خەوش وژەنگ وكانزایانەی تر كە تێكەڵی ئاسنەكە بوون.

فوائد الحديث

فەزڵ وپاداشتی بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی حەج وعومرە وهاندان بۆ ئەم كردەوەیە.

بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی حەج وعومرە هۆكارە بۆ دەوڵەمەند بوون ولێخۆشبوون لە گوناهەكان.

موبارەكفوری دەڵێت: (هەژاری لەناو دەبات)؛ واتا نایهێڵێت، لەوەیە مەبەست لێی هەژاری ئاشكرا بێت بەوەی پارە وسامان بەدەست بهێنێت، ولەوەیشە مەبەست لێی هەژاری ناخ بێت؛ سەرەنجام دڵی دەوڵەمەند دەبێت.

التصنيفات

فەزڵی حەج وعومرە