إعدادات العرض
هەرکەسێک بڵێت: ڕازیم بەوەى ( الله ) پەروەردگارم بێت، ئیسلام ئاینم بێت، وموحەمەد پێغەمبەرم بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت
هەرکەسێک بڵێت: ڕازیم بەوەى ( الله ) پەروەردگارم بێت، ئیسلام ئاینم بێت، وموحەمەد پێغەمبەرم بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: ڕازیم بەوەى ( الله ) پەروەردگارم بێت، ئیسلام ئاینم بێت، وموحەمەد پێغەمبەرم بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت».
الترجمة
العربية Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Bahasa Indonesia Kiswahili Hausa සිංහල English ગુજરાતી Magyar ქართული Română Русский Português ไทย తెలుగు मराठी دری Türkçe አማርኛ বাংলা Malagasyالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بڵێت: (ڕازیم بەوەى -الله- پەروەردگارم بێت)؛ وپەرستراو وپەروەرێنەر وپادشا وگەورە وچاكسازی هەموو كاروبارێكم بێت، (وئیسلام ئاینم بێت)؛ بە هەموو حوكمەكانی لە فەرمان ونەهی كردنەكان، (وموحەمەد پێغەمبەرم بێت)؛ ونێردراوم بێت لەگەڵ هەموو ئەوەی پێی نێردراوە وگەیاندوویەتی بە ئێمە؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت.فوائد الحديث
هاندان بۆ ووتنی ئەم نزایە، وڕوونكردنەوەی پاداشت لەسەر ووتنی.
ڕازی بوون بە الله وەكو پەروەردگار؛ وا لە خۆدەگرێت كە بەندە جگە لە الله -سبحانه وتعالی- هیچ یەكێكی تر نەپەرستێت.
ڕازی بوون بە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وەكو پێغەمبەر ونێردراو؛ وا لەخۆ دەگرێت كە گوێڕایەڵی بكرێت وملكەچی سونەتەكەی بین.
ڕازی بوون بەوەی ئیسلام ئاینمان بێت؛ وا لە خۆدەگرێت كە ڕازی بین بەوەی الله هەڵیبژاردووە بۆ بەندەكانی.
سونەتە ئەم نزایە بووترێت لە پاش بیستنی هەردوو شاهێدی دانەكە لە كاتی بانگدا؛ هەروەكو لە گێڕانەوەكانی تردا هاتووە.
هەروەها لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە: سونەتە ئەم نزایە بڵێت لە بەیانی وئێوارەدا.
التصنيفات
زیکرە بێ سنوورەکان