هێشتا دڵی بەتەمەن گەنجە لە دوو شتدا: خۆشەویستی دونیا وهیوا درێژی

هێشتا دڵی بەتەمەن گەنجە لە دوو شتدا: خۆشەویستی دونیا وهیوا درێژی

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هێشتا دڵی بەتەمەن گەنجە لە دوو شتدا: خۆشەویستی دونیا وهیوا درێژی».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە پیاوی بەتەمەن هەر پیرتر دەبێت ولاشەی لاوازتر دەبێت بەڵام دڵی هێشتا هەر گەنجە لەسەر خۆشویستنی دوو شت: یەكەم: خۆشەویستی دونیا وزۆر كردنی سامان. دووەم: خۆشەویستی درێژی ژیان وتەمەن وهیوا.

فوائد الحديث

ڕوونكردنەوەی ئەو سروشتەی مرۆڤی لەسەر دروستكراوە، ئەمیش بریتیە لە خۆشویستنی دونیا وهیوا درێژی.

ئاماژەیە بۆ سەرزەنشتكردنی هیوا درێژی و بەپەرۆشبوون لەسەر كۆكردنەوەی پارە وسامان، ئەم سەرزەنشتكردنە مەبەست لێی خۆئامادەكردنە بۆ مردن، هەروەها ئاماژەیشە بۆ فەزڵ وپاداشتی: خێركردن بۆ دەوڵەمەند وداوا نەكردن بۆ هەژار.

خۆشەویستترن شت بە لای نەوەی ئادەم نەفسی خۆیەتی، وهیوای ئەوەیە بۆ هەتاهەتایە بمێنێت، بۆیە حەز دەكات تەمەنی درێژ بێت، وحەز بە پارە وسامان دەكات؛ چونكە گەورەترین هۆكارە بۆ بەردەوامی تەندروستی وچێژ، بۆیە هەركاتێك هەست بكات بەوەی شتێك لەمانە خەریكە نامێنێت یان لەدەستی دەدات؛ ئەوا زیاتر خۆشی دەوێت وهیوادارە هەر بەردەوام بێت.

التصنيفات

سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا