إعدادات العرض
ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن
ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල Hausa Português Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Kiswahili አማርኛ ગુજરાતી ไทยالشرح
واتای فەرموودەکە: (ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن): ئەم سێ شتە ڕوودەدات لە ڕەمەزاندا: 1/ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێتەوە؛ ئەمیش بۆ هاندانی ئەوانەى پەرستن وکردەوەى چاک ئەنجامدەدەن وەکو نوێژکردن وڕۆژووگرتن وخێرکردن وزیکرکردن وقورئان خوێندن وکردەوەى زۆری تر. 2/ دەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن؛ ئەمیش بەهۆی کەمی تاوان وگوناهی ئیمانداران لە مانگەدا. 3/ شەیتانەکان زنجیر دەکرێن، لە گێڕانەوەیەکی متمانەپێکراوی باشدا لە (سنن النسائي) و (مسند أحمد) تردا وشەی هاتووە: (المَرَدة) هاتووە، واتا: (شەیتانە ملهوڕە بەهێزەکان)، وهەروەها لە گێڕانەوەیەکی سەحیحدا لە (الترمذي) و(النسائي)،(ابن ماجە) ئەم دەقە هاتووە: (ومردة الجن)، واتا: (جنۆکە ملهوڕە بەهێزەکان)، لە جنۆکەکان ئەوانەی کە پێیان دەووترێت: (المَرَدة) ئەمانەش ئەو شەیتانانەن کە زۆر زۆر دژایەتی نەوەکانى ئادەم دەکەن، وزنجیر دەکرێن بە واتاى ئەوە دەستیان دەبەسترێتەوە بۆ ئەوەى ئەو زیانانە نەدەن وئەو ئازارانە نەگەیەنن کە لە جگە لە ڕەمەزاندا دەیانکرد، وهەموو ئەمەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیکردووە هەق وڕاستیە وبۆ ئومەتەکەى وەکو ئامۆژگاری باسیکردووە بۆیان، بۆ ئەوەى چاکە وخێر ئەنجامبدەن وئاگادار بن لە شەڕ وخراپە.التصنيفات
فەزڵی ڕۆژووگرتن