خواى گەورە -تَبَارَكَ وَتَعَالَى- دەفەرموێت: «بۆ بەندە چاکەکانم شتانێکم ئامادە کردووە کە چاوەکان نەیان بینیووە، وگوێیەکان نەیان بیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکدا…

خواى گەورە -تَبَارَكَ وَتَعَالَى- دەفەرموێت: «بۆ بەندە چاکەکانم شتانێکم ئامادە کردووە کە چاوەکان نەیان بینیووە، وگوێیەکان نەیان بیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -تَبَارَكَ وَتَعَالَى- دەفەرموێت: «بۆ بەندە چاکەکانم شتانێکم ئامادە کردووە کە چاوەکان نەیان بینیووە، وگوێیەکان نەیان بیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: {فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ} [السجدة: 17] واتە: {ئینجا ھیچ کەسێک نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشتدا کە ھۆی) ئۆقرە وگەشبوونی چاوەکانن}».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -تبارك وتعالی- دەفەرموێت: شتانێكی وەهام خوڵقاندووە وئامادەم كردووە لە بەهەشتدا بۆ بەندە چاكەكانم وەكو ڕێزلێنانێك كە چاوەكان هەرگیز نەیانبینیووە، وگوێیەكان هەرگیز وەسفیان نەیانبیستووە، وچۆنیەتیەكەی نەهاتووە بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێكدا. ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەم ئایەتە بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: {فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ} واتە: {ئینجا ھیچ کەسێک نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشتدا کە ھۆی) ئۆقرە وگەشبوونی چاوەکانن} [السجدة: 17].

فوائد الحديث

ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، وەكو خوێندنەوەی پەرستنە ودەبێت دەستنوێژی هەبێت لەكاتی هەڵگرتنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزە ئاسا وهتد.

هاندان بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان ودووركەوتنەوە لە خراپەكان؛ بۆ بردنەوە وبەدەستهێنانی ئەوەی الله ئامادەی كردووە بۆ بەندە چاكەكارەكانی.

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە قورئاندا یان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سونەتدا هەموو ئەو شتانەیان باس نەکردووە کە لە بەهەشتدا هەن، وئەوەى نایزانن زۆر زۆرترە لەوەى کە دەیزانین سەبارەت بەوەى لە بەهەشتدا هەیە.

ڕوونکردنەوەى کامڵی نیعمەتەکانی نێو بەهەشت، وئەوانەى نیشتەجێبوون تێیدا ئەوەندە دڵخۆش وئاسوودەن بەشێوەیەک هیچ ناڕەحەتی ونیگەرانیەکی تێدا نییه.

خۆشی شتومەکی دونیا تیا دەچێت ونامێنێت، پاداشتی قیامەت خێرترە وهەرگیز لەناو ناچێت.

التصنيفات

سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ