إعدادات العرض
سەدەهەم تەواو بکات بە ووتنی: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^؛ ئەوا خواى…
سەدەهەم تەواو بکات بە ووتنی: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش دەبێت ئەگەر گوناهەکانى وەکو کەفی سەر دەریاش بن
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پاش هەموو نوێژێک (نوێژێکی فەرز): سی وسێ جار بڵێت (سبحان الله)، وسی وسێ جار بڵێت (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێت (الله أکبر)، ئەمە نەوەد ونۆ وسەدەهەم تەواو بکات بە ووتنی: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش دەبێت ئەگەر گوناهەکانى وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە).
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog Hausa Português دری অসমীয়া ไทย Tiếng Việt አማርኛ Svenska Yorùbá Кыргызча Kiswahili ગુજરાતી नेपाली Română മലയാളം Nederlands Oromoo සිංහල తెలుగు پښتو Soomaali Kinyarwanda Malagasy ಕನ್ನಡ Српски Moore ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە ؛ هەركەسێك لەپاش ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان: سی وسێ جار بڵێت: (سبحان الله) واتە: (پاك وبێگەردی بۆ خوای گەورە، وهەموو عەیب وكەموكورتیەك لە ئەو دوورە). وسی وسێ جار بڵێت: (الحمد الله) واتە: (حەمد وستایش بۆ خوای گەورە) ؛ هەروەها ستایشكردنی پەروەردگارە بە سیفەتەكانی كامڵێتی لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانی. سی وسێ جار بڵێت: (الله أكبر) واتە: (پەروەردگار لە هەموو شتێك گەورەتر وشكۆدارترە). لە تەواوكردنی ژمارەی سەد بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وئەو تەنها خاوەنی ڕەهای هەموو شتێكە، وبە تەنها ئەو شایستەی ستایش و وەسفكردنە و لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانی، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە وهیچ شتێك لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەرناچێـت). هەركەسێك بەم شێوەیە ئەم زیكرانە بڵێت ؛ خوای گەورە لە گوناهەكانی خۆشدەبێت، ئەگەرچیش گوناهەكانی زۆر بن وەكو كەفی سپی كە لە سەرەوەی شەپۆلەكانی دەریا دەردەكەون.فوائد الحديث
سونەتە -موستەحەبە- ئەم زیکرە بڵێت لە پاش نوێژە فەرزەکان.
ووتنی ئەم زیكرە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون.
مەزنی فەزڵ وڕەحمەت ولێخۆشبوونی پەروەردگار -سبحانه وتعالی-.
ووتنی ئەم زیكردە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون ؛ مەبەست: لێخۆشبوونە لە گوناهە بچووكەكان، بەڵام گوناهە گەورەكان بە تەوبە كردن پەروەردگار لێی خۆشدەبێت.
التصنيفات
زیکرەکانی نوێژ