إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی بەیانی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی بەیانی
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی نەدەهێنا لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی بەیانی».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو हिन्दी Français 中文 Português Русский Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Kiswahili አማርኛ پښتو සිංහල Hausa ไทย മലയാളം नेपालीالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام بوو لەسەر ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت پێش نوێژی نیوەڕۆ، وئەمیش پێچەوانەى گێڕانەوەکەى ئیبن عومەر نییە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە دەڵێت: (صَلَّيْتُ مع رَسولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ رَكْعَتَيْنِ قَبْلَ الظُّهْرِ رَكْعَتَيْنِ قَبْلَ الظُّهْرِ...) [البخاري] واتە: (دوو ڕکاتی سونەتم پێش نوێژی نیوەڕۆ ئەنجامدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-...)، وکۆکردنەوەى ئەم دوو گێڕانەوە بەم شێوەیە دەبێت هەندێک جار چوار ڕکات وهەندێک جار دوو ڕکاتی ئەنجامدەدا لە پێش نوێژی نیوەڕۆ، وهەردوو گێڕەرەوەکە باسی هەردووکیان کردووە، وئەمیش لە زۆربەى پەرستنە سونەتەکان هەن. چوار ڕکات نوێژی سونەت ئەنجامدەدرێت بە دوو سەلامدانەوە واتا دوو ڕکات دوو ڕکات، وئەگەر هەرچوار ڕکاتەکە پێکەوە بکات بە یەک سەلامدانەوە ئەوا دروستە. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام بوو لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سونەت پێش نوێژی بەیانی ولە هەندێک گێڕانەوەدا تەنانەت لە سەفەریشدا ئەنجامی دەدا.التصنيفات
سونەتە ڕاتیبەکان