إعدادات العرض
سێ یان پێنج جار، یان زیاتر بیشۆن -ئەگەر پێتان باش بوو-؛ بە ئاو وگڵای کنار، وبۆ شۆردنی کۆتا جار هەندێک کافور بۆ ئاوەکە زیاد بکەن (تێکەڵی بکەن)؛ ئەگەر تەواو بوون (لە…
سێ یان پێنج جار، یان زیاتر بیشۆن -ئەگەر پێتان باش بوو-؛ بە ئاو وگڵای کنار، وبۆ شۆردنی کۆتا جار هەندێک کافور بۆ ئاوەکە زیاد بکەن (تێکەڵی بکەن)؛ ئەگەر تەواو بوون (لە شۆردنی) ئاگادارم بکەنەوە
لە ئوم عەتیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: یەکێک لە کچەکانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد، وپێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- هاتە دەرەوە و فەرمووی: «سێ یان پێنج جار، یان زیاتر بیشۆن -ئەگەر پێتان باش بوو-؛ بە ئاو وگڵای کنار، وبۆ شۆردنی کۆتا جار هەندێک کافور بۆ ئاوەکە زیاد بکەن (تێکەڵی بکەن)؛ ئەگەر تەواو بوون (لە شۆردنی) ئاگادارم بکەنەوە». (ئوم عەتیە) دەڵێت: کاتێک تەواو بووین لە شۆردنی ئاگادارمان کردەوە، جلێکی پێداین کە لە بەشی نیوەی خوارەوەى لاشەی دەیپۆشی، وفەرمووی: «با ئەم جلە یەکەم کفنی بێت»، و(ئوم عەتیە) دەڵێت: «قژیمان دابەشکرد بۆ سەر سێ پەلک».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം دری Македонски Magyar ქართული ไทย অসমীয়াالشرح
زەینەبی کچی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چوو بۆ لای ئەو ژنانەی کە دەیانشۆرد، و پێی فەرموون: بە ئاو و گەڵای كنار بیشۆرن، سێ جار یان پێنج جار یان زیاتر؛ ئەگەر پێویست بوو، و با ژمارەی شۆردنەكان تاك بێت، و لە شوشتنی کۆتاییدا هەندێك کافور تێكەڵ بە ئاوەكە بکەن، و کاتێک تەواو بوون ئاگادارم بكەنەوە. کاتێک لە شۆردنی تەواو بوون؛ ئاگاداریان کردەوە، ئەویش ئیزارەکەی (جلی نیوەی خوارەوەی لاشەی) دایە ئەو ئافرەتانەی كە شۆردیان، و فەرمووی: لولی بدەن بە دەوری لاشەیدا، و بیکەنە ئەو جلەی کە نزیکترینە لە لاشەیەوە، پاشان قژی دابەشكرا بۆ سەر سێ پەلك.فوائد الحديث
واجبێتی شۆردنی مردووی مسوڵمان، وئەمە فەرزی کیفایەتە.
ئافرەت تەنها دەبێت ئافرەتان بیشۆن، وپیاویش تەنها دەبێت پیاوان بیشۆن، جگە لە ئافرەتێک کە مێردەکەى دەکرێت بیشوات، یان کەنیزەک دەکرێت گەورەکەى بیشوات، هەریەكێك لەمانەی پێشوو ڕێگەپێدراوە كە هاوسەرەكەی بیشوات.
سێ جار دەبێت بشۆردرێت، ئەگەر سێ جار بەس نەبوو ئەوا پێنج ئەگەر پێویستی کرد زیاتر بەپێی پێویستی وبەرژەوەندی، وپاشان ئەگەر شتێک دەرچوو لەپیسی لە لاشەیەوە، دەبێت شتێک لەسەر ئەو شوێنە دابنرێت کە پیسیەکەى لێوە دەرچووە بۆ پاراستنی پاکوخاوێنی لاشەی مردووەکە.
پێویستە ئەو کەسەی مردوو دەشوات؛ شۆردنەکەى کۆتایی پێبهێنێت لەسەر ژمارەی تاک، سێ یان پێنج یان حەوت.
سیندی دەڵێت: فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە هیچ ژمارەیەکی دیاریکراو نییە بۆ شوشتنی مردوو، بەڵکو ئەوەی داواکراوە بریتیە لە پاککردنەوە، بەڵام دەبێت ڕەچاوی تاکێتی ژمارەی شوشتنەکان بکرێت.
پێویستە سیدر (گەڵای دار کنار) تێكەڵ بە ئاوەكە بكرێت؛ چونکە پاککەرەوەیە و جەستەی مردووەکە توند و پتەو دەکات.
لەگەڵ کۆتا شۆردن دەبێت بۆنی لێبدرێت، بۆئەوەى ئاوەکە نەڕوات، وپێویستە بۆنەکە کافور بێت، چونکە لەگەڵ بۆنی خۆشی دەبێتە هۆی ئەوەی كە لاشەی مردووەکە بەپەلە تووشی خراپبوون نەیەت.
سەرەتا دەستپێکردن بەشۆردنی ئەندامە ڕێزلێنراوەکان، وەکو: لای ڕاست، وئەندامەکانى دەستنوێژگرتن.
سونەتە قژی ئافرەتە مردووەکە چاک بکرێت، وئەگەر قژی درێژ بوو بکرێتە سێ پەلک وبخرێتە پشتیەوە.
دروستێتی هاوکاری کردن بۆ شۆردنی مردووەکە، وتەنها ئەوانە ئامادە دەبن کە پێویستن.
تەبەروک کردن بە شوێنەواری کەلوپەل ولاشە تایبەتە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە نابێت دەرهەق بە هیچ یەکێکی تر بکرێت لە زانایان وپیاوچاکان؛ چونکە ئەم بابەتە دەقی لەسەر هاتووە، وهاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەگەڵ کەسی تر ئەمەیان نەکردووە، چونكە تەبەروک كردن بە کەسێکی تر جگە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ هۆکارە بۆ شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە، ودەبێتە هۆی ئەوەى کەسەکە -تەبەروک پێکراوەکە- تووشی فیتنە بێت.
ڕێگەپێدراوە کەسی دەستپاک -متمانەپێکراو:ئەمین- بکرێتە بەرپرسیار لەجێبەجێکردنی کارێکدا، و لەژێر ڕکێفی ئەودا بێت؛ ئەگەر شیاو بێت بۆ بەرپرسیار بوون لەسەر جێبەجێكردنی ئەم سپاردەیە.
التصنيفات
شۆردنی مردوو