ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت

ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت

لە شەهری کوڕی حەوشەبەوە دەڵێت: ووتم: بە دایکی سەلەمە (ئوم سەلەمە) -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەی دایکی ئیمانداران، ئایا زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- چی بوو ئەگەر لای تۆ بووایە؟ ئەویش ووتی: زۆرترین نزای بریتی بوو لە: «يا مقلب القلوب ثبت قلبي على دينك»، واتە: «ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت».

[صەحیحە لغیره] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەمە بوو، کە دەیفەرموو: «يا مقلب القلوب»، واته: «ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە»، واتا: جارێک هەڵی دەگێڕیتەوە و وا لەو دڵە دەکەیت کە پەرستن ئەنجام بدات ونزیک بێتەوە لێت، وجارێکی تر وای لێدەکەیت کە تووشی تاوان وبێئاگایی (غەفڵەت) بێت، «ثبت قلبي على دينك»، واتە: «دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت»، واتا: دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت کە ئاینی ئیسلامە، و وای لێمەکە کە لا بدات لە سەر ئەم ئاینە بەهێز وپتەو وڕێبازە ڕاستە.

التصنيفات

ئەو نزایانەی کە لە قورئان وسونەتدا هاتووە, کردەوەکانی دڵ