إعدادات العرض
خوای گەورە غیرەت دەکات، وغیرەتی خوای گەورە ئەوەیە کە کەسێک کردەوەیەک بکات کە خودا حەرامی کردووە لە سەری
خوای گەورە غیرەت دەکات، وغیرەتی خوای گەورە ئەوەیە کە کەسێک کردەوەیەک بکات کە خودا حەرامی کردووە لە سەری
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە غیرەت دەکات، وغیرەتی خوای گەورە ئەوەیە کە کەسێک کردەوەیەک بکات کە خودا حەرامی کردووە لە سەری».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو অসমীয়া Shqip Svenska cs ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە සිංහල தமிழ் ไทย دری Кыргызча or rw Soomaali नेपाली ro Lietuvių mgالشرح
لە فەرموودەکەدا ڕوونکراوەتەوە کە خوای گەورە غیرەت دەکات لە سەر سنوورە حەرامکراوەکانی، وحەز ناکات سنوورەکانی بپەڕێندرێت، ولەوانەش: فاحیشەی زینا کە ڕێگایەکی پیس وچەپەڵە، خوای گەورە زینای حەرام کردووە لە سەر بەندەکانی وهەروەها ئەو هەموو هۆکارانەیشی حەرام کردووە کە دەبنە هۆی کردنی تاوانی زینا، خودا غیرەتێکی زۆر دەکات لە سەر ئەم تاوانە زیاتر لە حەرامکراوەکانی تر، وبەهەمان شێوە نێربازی وچوون بۆ لای نێرەکان، کە ئەمە تاوانێکی گەورەترە بۆیە خوای گەورە بە گەورەتر دایناوە لە تاوانی زینا. بەهەمان شێوە دزی کردن وخواردنەوەی سەرخۆشکەرەکان وهەموو ئەوانەی حەرامکراوە خوای گەورە غیرەت دەکات لە سەر کردنیان، بەڵام هەندێک تاوان پلەی غیرەتی لەسەریان زیاترە لە هەندێکی تر بە پێی تاوانەکە وئەو زیانانەی بە هۆی ئەو تاوانەوە ڕوودەدات.فوائد الحديث
ئاگادارکردنەوە لە ئەنجامدانی حەرامکراوەکان چونکە ئەنجامدانیان دەبێتە هۆی توڕەبوونی خوای گەورە لە بەندە.
جێگیربوون سیفەتی (غیرەت - الغیرة) بۆ خوای گەورە بە شێوەیەک کە شایەنی شکۆداری ومەزنی خۆی بێت.
هەستکردن بە چاودێری خوای گەورە بەسەرتەوە، وترسان لە توڕەبوونی وسزاکانی ئەگەر سنوورەکانی تێپەڕێندرا.
التصنيفات
تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا