إعدادات العرض
ئایا ئێوە سەرکەوتن وڕزقتان پێدەبەخشرێت مەگەر بەهۆی لاوازەکانتانەوە نەبێت؟
ئایا ئێوە سەرکەوتن وڕزقتان پێدەبەخشرێت مەگەر بەهۆی لاوازەکانتانەوە نەبێت؟
سەعد پێی وابوو کە فەزڵی هەیە بەسەر ئەوانەى لە خوار خۆیەوەن، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا ئێوە سەرکەوتن وڕزقتان پێدەبەخشرێت مەگەر بەهۆی لاوازەکانتانەوە نەبێت؟». لە ئەبی دەردائەوە (عوەیمیرەوە) -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لاوازەکانتان بهێنن، ئێوە سەرکەوتن وڕزقتان پێدەبەخشرێت تەنها بەهۆی لاوازەکانتانەوە».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausaالشرح
ئەم دوو فەرموودەیە بەڵگەی ئەوەن کە لاوازەکان هۆکارن بۆ سەرکەوتن وڕزق هێنان لە نێو ئومەتدا، بۆیە ئەگەر مرۆڤ بەسۆز بێت بەرامبەریان وپێیان ببەخشێت لەوەى خودا پێی بەخشیووە؛ ئەوا ئەمە هۆکارە بۆ بەدەستهێنانى سەرکەوتن بە سەر دوژمنەکان وهۆکاریشە بۆ بەدەستهێنانى ڕزق وڕۆزی چونکە خواى گەورە فەرموویەتی ئەگەر مرۆڤ لە پێناوى خوا ببەخشێت ئەوا خواى گەورە لە جێی ئەو بەخشینەى پێی دەبەخشێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَآ أَنفَقۡتُم مِّن شَيۡءٖ فَهُوَ يُخۡلِفُهُ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلرَّازِقِينَ} [سبأ: 39] واتە: {ھەرشتێک ببەخشن (لەپێناو خوادا) ئەوە خوا جێگەی پڕدەکاتەوە وە ئەو (خوا) چاکترینی ڕۆزیدەرانە}.التصنيفات
حاڵی پیاوچاکان