خوای گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە

خوای گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خوای گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە»، پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ڕۆژووگرتن قەڵغانە (پارێزەرە)، بۆیە ئەگەر کەسێکتان بە ڕۆژوو بێت ئەوا با قسەی ناشیرین وناڕەوا نەکات ودەنگی بەرز نەکاتەوە وهاوار نەکان، وئەگەر کەسێک جوێنی پێدا یان دەیویست شەڕی لە گەڵ بکات، ئەوا با بڵێت: من بە ڕۆژووم، سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە؛ بۆنی گۆڕاوی دەمی ڕۆژووگر لای خوای گەورە لە بۆنی میسک خۆشترە، وڕۆژووگر دوو خۆشی وئاسوودەیی بۆ هەیە کە پێیان دڵخۆش دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشکێنێت ئەوا دڵخۆش دەبێت (بە ڕۆژوو شکاندنی)، وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری ئەوا دڵخۆشە بە پاداشتی ڕۆژووگرتنی»

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە لەم فەرموودە قودسیەدا دەفەرموێت: هەموو كردەوەیەكی نەوەی ئادەم پاداشتەكەی چەندەها جار دەبێتەوە لە دە جار هەتاوەكو حەوت سەد جار، جگە لە ڕۆژووگرتن نەبێت؛ چونكە بۆ منە وتووشی ڕیا نابێت تێیدا، بۆیە تەنها من دەزانم پاداشتی چەندە وچەندەها جاربوونی پاداشتەکەی چەنێکە. پاشان فەرمووی: (ڕۆژووگرتن قەڵغانە -پارێزەرە-)؛ پاراستن وداپۆشەر وقەڵایەكی پارێزراوە دژ بە چوونە دۆزەخ، چونكە گرتنەوەی نەفسە بەرامبەر شەهوەت وتووشبوون بە گوناهەكان، ودۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەكان. (بۆیە ئەگەر کەسێکتان بە ڕۆژوو بێت ئەوا با قسەی ناشیرین وناڕەوا نەکات)؛ بە سەرجێی کردن لەگەڵ هاوسەری وپێشەكیەكانی، وقسەی پوچ وناشیاو نەكات. (ودەنگی بەرز نەکاتەوە بە هاوار)؛ بە شەڕ وناكۆكی وهاواركردن. (وئەگەر کەسێک جوێنی پێدا یان دەیویست شەڕی لە گەڵ بکات)؛ لە مانگی ڕەمەزاندا، (ئەوا با بڵێت: من بە ڕۆژووم)؛ بۆئەوەی بەرامبەر وازبهێنێت، بەڵام ئەگەر هەر سوور بوو لەسەر شەڕ كردن ئەوا دەبێت بە كەمترین زەرەر دووربخرێتەوە هاوشێوەی دوورخستنەوەی كەسی دەستدرێژكار. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد بە ئەوەی نەفسی بەدەستێتی؛ كە گۆڕانی بۆنی دەمی ڕۆژووگر بەهۆی ڕۆژووگرتنەوە لەلای خوای گەورە لە قیامەتدا خۆشترە لە بۆنی میسك كە بەكاردەهێنرێت لە هەینیەكان ودانیشتنەكانی زیكركردن. ڕۆژووگر دووجار ئاسوودە دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشكێنێت ئەوا ئاسوودەیە بە نەمانی برسێتی وتینووێتی چونكە ڕێگەیپێدراوە ڕۆژووەكەی بشكێنێت، وئاسوودەیە بە تەواوكردنی ڕۆژووگرتن وپەرستن، وئاسانكاریە بۆی لەلایەن پەروەردگاریەوە، ویارمەتیدەرە بۆئەوەی ڕۆژووەكانی داهاتوو بگرێت. (وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری ئەوا دڵخۆشە بە ڕۆژووگرتنی)؛ بەهۆی ئەو پاداشتەی پێی دەبەخشرێت.

فوائد الحديث

ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپلە وپایەى ڕۆژووگرتن کە دەبێتە هۆی پاراستنی گر لە شەهوەتە حەرامكراوەكانی دونیاد، ودەبێتە هۆی پاراستنی لە سزای دۆزەخ لە قیامەتدا.

لە ئادابەکانی ڕۆژووگرتن: وازهێنان لە قسەى ناڕەوا وخراپ، ئارام گرتن لەسەر ئازاردانى خەڵکی، وچاکەکار بوون بەرامبەر بە خراپەیان.

ڕۆژوگر یان خوا پەرست ئەگەر ئاسوودە بێـت بەهۆی تەواوكردنی پەرستنەکەى؛ ئەمە لە پاداشتی کەم ناکاتەوە لە قیامەتدا.

ئاسوودەیی تەواو وکامڵ لە کاتی گەیشتنە بە پەروەردگار -سبحانه وتعالى-، لەو کاتەدا ئارامگران وڕۆژوگران پاداشت وەردەگرن بە بێ ژماردن.

ڕێگەپێدراوە کەسێک پەرستنەکان وکردەوە چاکەکانی خۆی بۆ خەڵکی باس بکات، ئەگەر پێویستیەك یان بەرژەوەندیەکی تێدا بێت وئەمە ڕیا نییە كاتێك دەڵێت: (من بە ڕۆژووم).

ئەو ڕۆژووگرەی كە ڕۆژووەكەی كامڵ وتۆکمەیە ئەو كەسەیە كە ئەندامەكانی بە دوور دەگرێت لە گوناهـ وتاوانەكان، وزمانی بە دوور دەگرێت لە درۆكردن وقسەی ناڕەوا وشاهێدانی درۆ، وسكی بە دوور دەگرێت لە خواردن وخواردنەوە.

جەختكردنەوە لەسەر نەهی كردن لە غەڵبەغەڵب ودەمەقاڵێ وهاواركردن لەكاتی بەڕۆژووبووندا، ئەگەر نا جگە لە ڕۆژووەوانیش لەم شتانەدا نەهی لێكراوە.

ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، لە پەرستن ئەنجامدان بەخوێندنەوەی ودەستنوێژگرتن لەکاتى خوێندنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزەئاسا وهتد.

التصنيفات

فەزڵی ڕۆژووگرتن