إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «قورئانم بۆ بخوێنە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «قورئانم بۆ بخوێنە
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «قورئانم بۆ بخوێنە»، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، قورئان بۆ تۆ بخوێنم لەکاتێکدا بۆ تۆ دابەزیووە؟! فەرمووی: «بەڵێ»، منیش سورەتی -النساء-م بۆ خوێند، هەتاوەکو گەیشتم بە ئەم ئایەتە: {فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاَءِ شَهِيدًا} [النساء: 41] واتە: {ئەمجا (حاڵی کافران) چۆن بێت کاتێک ھێنامان لە ھەموو ئومەتێکدا شاهیدێک (کە پێغەمبەرەکەیانە) تۆیشمان ھێنا (ئەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) بووی بە شاهێد بەسەر ئەوانەوە}، فەرمووی: «ئێستا ئەوەندە بەسە»، (ئیبن مەسعود) دەڵێت: سەیرم كرد بینیم فرمێسک بە چاوەکانیدا دێتە خوارەوە.
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa دری Português Македонски Magyar ქართული ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- داوای لە عبد اللە ی کوڕی مەسعود كرد -ڕەزای خوای لێبێت- کە بەشێك لە قورئانی بۆ بخوێنێتەوە، ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن بەسەر تۆدا بیخوێنمەوە لە کاتێکدا بەسەر تۆدا دابەزیوە؟! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: من حەز دەکەم لە کەسێکی ترەوە گوێم لە قورئان بێت، ئیبن مەسعودیش لە سورەتی -النساء-ەوە خوێندیەوە، کاتێک گەیشتە فەرمایشتی خوای گەورە: {فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاَءِ شَهِيدًا} [النساء:41] واتە: {ئەمجا (حاڵی تۆ و ئومەتەكەت) چۆن دەبێت کاتێک ھێنامان لە ھەموو ئومەتێکدا شاهێدێک (کە پێغەمبەرەکەیانە) تۆیشمان ھێنا (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بە شاهێد بەسەر ئەوانەوە}. واتا ئایا دەبێت حاڵی تۆ و حاڵی ئومەتەکەت چۆن دەبێت؛ کاتێک تۆ دەهێنین وەكو شاهێد بەسەر ئومەتەکەتەوە کە پەیامی پەروەردگارت پێگەیاندوون، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: ئێستا لە خوێندنەوە بوەستە ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەیریم کرد، چاوەکانی فرمێسکیان پێدا دەهاتە خوارەوە لە ترسی ئەو بارودۆخە، و بەهۆی ڕەحمەت و بەزەیی بۆ ئومەتەکەی.فوائد الحديث
نەوەوی دەڵێت: گوێگرتن لە قورئان خوێندن و بێدەنگبوون بۆی و گریان لە کاتی خوێندنەوەیدا و تێڕامان وبیركردنەوە لێی؛ هەموو ئەمانە سوننەتن، هەروەها سوننەتە داوا بكات لە کەسێکی تر قورئانی بۆ بخوێنێتەوە؛ بۆئەوەی گوێی لێ بگرێت، وئەمە کاریگەرترە بۆ تێگەیشتن و تێڕامان وبیركردنەوە زیاتر لەوەی كە خۆت بیخوێنیتەوە.
گوێگرتن لە قورئان پاداشتی تێدایە، هەروەکو خوێندنەوەی.
ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلەوپایەى عبد الله ی كوڕی مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت-؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی خۆش بوو ڕاستەوخۆ لەدەمی ئەوەوە گوێی لە قورئان بێت، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر بەپەرۆشی ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- بۆ فێربوونی قورئان و وردی و شارەزابوون تێیدا و لەبەرکردنی.
فەزڵی گریان لەترسی خواى گەورە -عز وجل- لەکاتی بیستنی ئایەتەکانى، لەگەڵ پابەندبوون بە بێدەنگی، وهاوار نەکردن.
