إعدادات العرض
لەوەیە کەسێکی (قژ) شێواو کە لە پێش دەرگاکاندا دوور دەخرێتەوە (پاڵی پێوە دەنرێت)؛ ئەگەر سوێند بخوات لەسەر ئەوەی خواى گەورە شتێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی…
لەوەیە کەسێکی (قژ) شێواو کە لە پێش دەرگاکاندا دوور دەخرێتەوە (پاڵی پێوە دەنرێت)؛ ئەگەر سوێند بخوات لەسەر ئەوەی خواى گەورە شتێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەوەیە کەسێکی (قژ) شێواو کە لە پێش دەرگاکاندا دوور دەخرێتەوە (پاڵی پێوە دەنرێت)؛ ئەگەر سوێند بخوات لەسەر ئەوەی خواى گەورە شتێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa தமிழ் Nederlands Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી Magyar ქართული Română ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە كەسی وا هەیە لەنێو خەڵكیدا؛ قژی پیس وتۆزاویە وچەوری ناكات وزۆر نایشوات، وهیچ ڕێز وقەدرێكی نییە لەلای خەڵكی ولە بەر دەرگاكانیان پاڵی پێوە دەنێن ودووری دەخەنەوە ئەگەر بیبینن؛ ئەمیش وەكو بەكەمدانانێك بۆی، بەڵام ئەگەر ئەم كەسە سوێند بخوات كە خوای گەورە شتێك جێبەجێ بكات ئەوا وەكو ڕێزلێنانێك بۆی؛ خوای گەورە وەڵامی داواكەی دەداتەوە، وسوێندەكەی لە شكاندن دەپارێزێت، ئەمیش بەهۆی فەزڵ وبەرزی پلەی لەلای الله.فوائد الحديث
خوای گەورە سەیری ڕواڵەتی بەندە ناكات بەڵكو سەیری دڵ وكردەوەكانی دەكات.
لەسەر مرۆڤە کە گرنگی بدات بەدڵی وکردەوەکانى زیاتر لەگرنگیدانى بە لاشە وجلوبەرگی.
سادەیی وخۆزەلیل كردن وملکەچی بەرامبەر الله -سبحانه وتعالى- هۆکارە بۆ وەڵامدانەوەى نزا؛ بۆیە الله -سبحانه وتعالى- وەڵامی ئەو نزایانە دەداتەوە کە دۆستە -وەلیە- تەقوادارە خۆدەرنەخەرەکانی سوێندی تێدا دەخۆن بۆئەوەى پەروەردگار وەڵامیان بداتەوە.
ڕوونكردنەوەی پەروەردە كردنی پێغەمبەرایەتیە بۆ مرۆڤەكان؛ بۆئەوەی یەكتر بە كەم دانەنێن.
التصنيفات
فەزڵی کردەوە چاکەکان