پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەو هەوڵ وکۆششە زۆرەی دەیکرد بۆ پەرستن لە ڕەمەزاندا لە مانگەکانی تردا بەو شێوەیە نەبوو، ولە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا ئەو هەوڵ وکۆششە…

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەو هەوڵ وکۆششە زۆرەی دەیکرد بۆ پەرستن لە ڕەمەزاندا لە مانگەکانی تردا بەو شێوەیە نەبوو، ولە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا ئەو هەوڵ وکۆششە زۆرەی دەیکرد بۆ پەرستن لە شەوەکانی تر بە شێوەیە نەبوو

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەو هەوڵ وکۆششە زۆرەی دەیکرد بۆ پەرستن لە ڕەمەزاندا لە مانگەکانی تردا بەو شێوەیە نەبوو، ولە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا ئەو هەوڵ وکۆششە زۆرەی دەیکرد بۆ پەرستن لە شەوەکانی تر بە شێوەیە نەبوو».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی پەرستنی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەکات لە مانگی ڕەمەزاندا، ئەویش ئەوەیە: کە ئەوەندە کۆششی دەکرد بۆ پەرستنی خوای گەورە لە مانگەکانی تر بەو شێوەیە نەبوو؛ چونکە مانگێکی پیرۆزە، خوای گەورە فەزڵی داوە بە سەر مانگەکانی تر، ئەگەر دە شەوی کۆتایی بوایە ئەوا کۆششی بۆ پەرستنی خوای گەورە زیاتر دەکرد؛ چونکە دە شەوی کۆتایی شەوی قەدری تێدایە کە خێری پەرستن لەم شەوەدا بە گوێرەی خێری پەرستنی هەزار مانگە، چونکە کۆتا ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانن بۆیە ئەویش کۆتایی پێدەهێنا بە چاکترین کردەوەکان.

التصنيفات

دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان