إعدادات العرض
هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى (الله) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت
هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى (الله) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى (الله) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت»، ئەبو سەعید زۆر بەلایەوە سەیر بوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دووبارەی بکەرەوە، ئەویش فەرموودەکەى دووبارە کردەوە، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «كردەوەیەك هەیە خودا بەهۆیەوە سەد پلە بەندە بەرزدەکاتەوە لە بەهەشتدا، وماوەى نێوان هەردوو پلەیەک وەکو (ماوەى دووری) نێوان ئاسمان وزەوییە»، ووتی: ئەو کردەوەیە چییە ئەى پێغەمبەری خودا؟ ئەویش فەرمووی: «جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە، جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Kiswahili සිංහල ગુજરાતી Magyar ქართული Română Português ไทย తెలుగు मराठी دری አማርኛ Malagasy Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت-: هەركەسێك باوەڕ بهێنێت بە الله وڕازی بێت بەوەی پەروەردگار وپەرستراو وپادشا وگەورە وفەرمانداری بێت، وڕازی بێت بەوەی ئیسلام ئاینی بێت وملكەچی هەموو فەرمان ونەهیەكانی بێت، وڕازی بێت بەوەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری بێت وباوەڕ بهێنێت بە هەموو ئەوەی پێی نێردراوە وگەیاندوویەتی؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەم كەسە مسۆگەر كراوە، ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- ئەمەی بەلاوە سەیر بوو، ووتی: ئەم قسانەم بۆ دووبارە بكەرەوە ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش دووبارەی كردەوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سیفەت وكردەوەیەكی تر هەیە كە خوای گەورە بەهۆیەوە سەد پلە بەندە بەرز دەكاتەوە لە بەهەشتدا، ولە نێوان دوو پلەدا وەكو دووری نێوان ئاسمان وزەوییە، ئەبو سەعید ووتی: ئەو كردەوەیە چییە ئەی پێغەمبەری خودا؟ ئەویش فەرمووی: جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە، جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە.فوائد الحديث
لەو شتانەی چوونە بەهەشت مسۆگەر دەكەن: ڕازی بوون بەوەی الله پەروەردگارت بێت وئیسلام ئاینت بێت وموحەمەد پێغەمبەر بێت -صلى اللە علیە وسلم-.
بە مەزندانانی بابەتی جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
بەرزی پلەوپایەى موجاهید لەبەهەشتدا.
لەبەهەشتدا هەندێک پلەوپایە وشوێنی مانەوە هەن کە ناژمێردرێن ولە حسێب نایەن، ولەوانە بۆ موجاهیدەکان سەد پلە هەیە.
خۆشەویستی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ زانینی خێرکردن، وهۆکارەکانى ودەرگاکانى.