إعدادات العرض
ئایا ئێوە لە نێو (ناز ونیعمەتی) خواردن وخواردنەوە نین هێندەی بتانەوێت؟ پێغەمبەرەكەتانم بینی -صلى اللە علیە وسلم- كە (تەنانەت) خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت…
ئایا ئێوە لە نێو (ناز ونیعمەتی) خواردن وخواردنەوە نین هێندەی بتانەوێت؟ پێغەمبەرەكەتانم بینی -صلى اللە علیە وسلم- كە (تەنانەت) خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە
نوعمانى کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئایا ئێوە لە نێو (ناز ونیعمەتی) خواردن وخواردنەوە نین هێندەی بتانەوێت؟ پێغەمبەرەكەتانم بینی -صلى اللە علیە وسلم- كە (تەنانەت) خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Magyar ქართული Kiswahili සිංහල Română অসমীয়া ไทย Hausa Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរالشرح
نوعمانى کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو ناز ونیعمەتە دەكات كە خەڵكی تێیدان لە سەردەمی ئەودا، وهێندەی ویستیان لەسەر بێت خواردن وخواردنەوە بۆ خۆیان گل دەدەنەوە، پاشان باسی حاڵی پێغەمبەری كرد -صلى اللە علیە وسلم- كە تەنانەت خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە.فوائد الحديث
ڕوونکردنەوەى حاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە زوهددا.
هاندان بۆ زوهد بوون لە دونیادا وبەدەستهێنانی ئەوەی پێویستە لە شتومەكەكانی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرمەشق بێت لەمەدا.
بە بیرهێنانەوەی ئەو نیعمەتانەی خەڵكی تێیدان، وهاندان بۆ سوپاسكردنی الله لەسەر بەخشینیان.
التصنيفات
سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا