إعدادات العرض
ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟
ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟»، ووتیان: کەسی مایەپووچ لە نێوانماندا ئەوەیە کە هیچ پارە وموڵکێکی نییە. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کەسی مایەپووچ ئەو کەسەیە لە نێو ئومەتەکەم کە ڕۆژی قیامەت دێت ونوێژ وڕۆژوو وزەکاتى ئەنجامداوە، (بەڵام بە ناهەق): جوێنی داوە، وتۆمەتی هەڵواسیوە، وپارەی خەڵکی خواردووە، وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، ولە خەڵکی داوە، (ئەوانەى ستەمی کردووە لێیان) لە چاکەکانى دەدرێت پێیان، کاتێک چاکەی نامێنێت پێش ئەوەی مافی خەڵکی بەتەواوی بداتەوە ؛ ئەوا لە تاوان وخراپەکانى ئەو ستەملێکراوانە دەدرێت بەو، وپاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Português සිංහල অসমীয়া Kiswahili አማርኛ ગુજરાતી Nederlands پښتو Hausa नेपाली ไทย മലയാളം Кыргызча Română Svenska Malagasy Српски తెలుగు ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی كرد: ئایا دەزانن كەسی مایەپووچ -موفلیس- كێیە؟ ووتیان: مایەپووچ لەلای ئێمە ؛ ئەو كەسەیە كە نە پارە ونە شتومەكی هەیە، فەرمووی: مایەپووچ لە ئومەتەكەمدا ئەو كەسەیە كە دێت لە ڕۆژی قیامەتدا وكردەوەی چاكی ئەنجامداوە لە نوێژ وڕۆژوو وزەكاتدان، بەڵام جوێن وتانەی لە كەسایەتی خەڵكی داوە، وپارەی خەڵكی خواردووە ونكۆڵی لێكردووە، وخوێنی خەڵكی ڕشتووە وستەمی لێكردوون، ولە خەڵكی داوە وسوكایەتی پێكردوون، بۆیە چاكەكانی دەدرێت بە ستەملێكراوەكان، وكاتێك چاكەی نامێنێت پێش ئەوەی مافی خەڵکی بەتەواوی بداتەوە؛ ئەوا لە خراپەكانی ستەملێكراوەكان وەردەگیرێت ودەخرێتە سەر تۆماری ستەمكار، پاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخ چونكە هیچ چاكەیەكی نەماوە.فوائد الحديث
ئاگادارکردنەوە لە کردنی حەرامکراوەکان، بەتایبەتی ئەوەى پەیوەستە بە مافە دارایی و واتاییەکانی بەندەکان.
مافەكانی نێوان بەندەكان لەسەر وەرگرتنەوە و نا-لێبووردەیی و تۆڵەسەندنەوە بنیات نراوە، ومافەكانی پەروەردگار جگە لە شیرك ؛ بنیات نراوە لەسەر لێبووردەیی.
بەکارهێنانی شێوازێکی گفتوگۆ کە ببێتە هۆی سەرنجڕاکێشانى وگرنگیپێدانى بیسەر، بەتایبەت لە بابەتی پەروەردە وڕێنموێنی کردن.
ڕوونكردنەوەی مانای ڕاست وهەقیقی (مایەپووچ:موفلیس)، ئەمیش ئەو كەسەیە كە نەیارەكانی كردەوە چاكەكانی دەبەن لە ڕۆژی قیامەتدا.
تۆڵەسەندنەوە لە قیامەتدا لەوەیە لەسەر هەموو كردەوە چاكەكان بێت، بۆیە هیچ كردەوەیەكی چاك ناهێڵێت.
مامەڵەکردنی خواى گەورە لەگەڵ بوونەوەرەکاندا لەسەر دادپەوەری وهەق وڕاستی بنیات نراوە.