إعدادات العرض
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، فەرمانى پێمکرد کە: لە هەر سی مانگایەک (گوێرەیەکی یەک ساڵ -زیاتر- نێر بێت یان مێ)
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، فەرمانى پێمکرد کە: لە هەر سی مانگایەک (گوێرەیەکی یەک ساڵ -زیاتر- نێر بێت یان مێ)
لە موعازەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، فەرمانى پێمکرد کە: لە هەر سی مانگایەک (گوێرەیەکی یەک ساڵ -زیاتر- نێر بێت یان مێ)، ولە هەر چل مانگایەک (مانگایەکی دوو ساڵ -زیاتر-)؛ وەکو زەکات وەربگرم، ودینارێک وەربگرم لە هەر (نامسوڵمانێک) کە باڵغ بووبێت (وەکو سەرانە -جزیە-)، یان هاوتای -ئەو دینارە- لە مەفاعیر؛ كە جلوبەرگێكی یەمەنیە.
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Русский हिन्दी 中文 Bahasa Indonesia اردو Português دری Македонски Tiếng Việt Magyar ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Hausa Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Kiswahili ગુજરાતી Tagalogالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن -ڕەزای خوای لێبێت- ؛ بۆ فێرکردنی خەڵک و بانگەوازی کردنیان، و لەو شتانەی کە فەرمانی پێکرد ئەوە بوو کە زەکاتی مانگاکان لە موسڵمانان وەربگرێت، لە هەر سی مانگایەک؛ گایەکی تەمەن یەک ساڵ یان مانگایەکی تەمەن یەک ساڵ وەربگرێت، و لە هەر چل مانگایەک؛ مانگایەکی تەمەن دوو ساڵ وەربگرێت. هەروەها سەرانە -جزیە- وەربگرێت لە خاوەن كتێبەكان (جولەكە و گاوڕەكان)؛ لە هەر نێرێکی پێگەیشتوو دینارێک وەربگرێت، یان ئەوەی کە بەرامبەر بە بەهای دینارێک بێت لە جلوبەرگی یەمەن کە پێی دەوترێت: مەعافیری.فوائد الحديث
جزیە -سەرانە- تەنها لەوانە وەردەگیرێت کە باڵغ بوون لە پیاوان، چونکە پێوەر بۆ وەرنەگرتنی جزیە؛ ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە کوشتنیان ڕێگەپێدراو نییە ئەگەر بەدیل گیران: لە منداڵ ، و ئافرەت و هتد.
دیاریکردنی بڕی جزیە -سەرانە- دەگەڕێتەوە بۆ لێكدانەوە وئیجتیهادی پێشەوا (دەسەڵاتدار)، چونکە سەرانە دەگۆڕێـت بەپێی جیاوازی شوێن و کات، و دەوڵەمەندی و هەژاری، و بەڵگەیش ئەوەیە کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- خۆی بڕەکەی بۆ خەڵکی یەمەن دیاری کرد و بە موعازی فەرموو: (لە هەموو پێگەیشتووێک -باڵغێك- دینارێک وەربگرە)، لە کاتێکدا بڕی جزیە لە خەمڵاندنی عومەردا زیاتر بوو -ڕەزای خوای لێبێت- ؛ كاتێك بڕی جزیەی بۆ خەڵکی شام دیاری کرد.
گرنگیدان بە کۆکردنەوەی زەکات، و دیاریکردنی کەسێک بۆ کۆکردنەوەی، ئەمانە لە ئەرکەکانی کاربەدەست و فەرمانڕەوایە.
(التبيع:تەبیع): ئەو گوێرەكەیە کە ساڵێکی تەواو کردووە و چووەتە نێو ساڵی دووەمەوە، و ناونراوە بە (تەبیع)؛ چونکە هێشتا شوێنی دایکی دەکەوێت.
دینار: دراوێکی زێڕینە، و دیناری ئیسلامی: کێشەکەی چوار گرام و چارەکێک زێڕە (4.25 گم).
التصنيفات
زەکاتی مەڕوماڵات (بهیمة الأنعام)