ئەگەر ئەوانەت بینی کە شوێنی -ئەو ئایەتانە دەکەون- کە ڕوون نین -لە قورئاندا-، ئەوانەن کە خواى گەورە ناویانی هێناوە (کە لایانداوە لە هەق وڕاستی)؛ بۆیە ئاگادار بن لێیان

ئەگەر ئەوانەت بینی کە شوێنی -ئەو ئایەتانە دەکەون- کە ڕوون نین -لە قورئاندا-، ئەوانەن کە خواى گەورە ناویانی هێناوە (کە لایانداوە لە هەق وڕاستی)؛ بۆیە ئاگادار بن لێیان

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} [آل عمران: 7] دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئەوانەت بینی کە شوێنی -ئەو ئایەتانە دەکەون- کە ڕوون نین -لە قورئاندا-، ئەوانەن کە خواى گەورە ناویانی هێناوە (کە لایانداوە لە هەق وڕاستی)؛ بۆیە ئاگادار بن لێیان».

الشرح

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ}، لەم ئایەتەدا خواى گەورە باسی ئەوە دەکات کە قورئانی دابەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى، چەندەها ئایەتی ئاماژەى ڕوونی تێدایە وحوکمەکانى زانراوە وهیچ گومانێکی تێدا نیە، ئەمە بنچینە وسەرچاوەیە، ودەبێت بۆی بگەڕێینەوە لەکاتی ناکۆکی، وهەروەها چەند ئایەتێکی تێدایە کە ماناکەى ڕوون نیە لای هەندێک خەڵک، یان پێیان وایە لەنێوان ئەو ئایەتانە وئایەتی تر دژیەکی هەیە، پاشان خواى گەورە مامەڵەى خەڵکی لەگەڵ ئەم ئایەتانەدا ڕوون کردووەتەوە، ئەوانەى لە دڵیان لادان لە هەق هەیە واز لەوە دێنن کە ڕوونە وهیچ گومانی تێدا نیە، ودەست بە ئەو ئایەتانەوە دەگرن کە ئەگەری زیاتر لە مانایەکی تێدایە، مەبەستیان لەم کارە دروستکردنی گومان وگومڕاکردنی خەڵکیە، یان بەو شێوەیە لێکی دەدەنەوە کە لەگەڵ هەوا وئارەزوویان دەگونجێت، بەڵام ئەوانەى خاوەن زانستن ودامەزراون تێیدا دەزانن سەبارەت بە ئەم ئایەتە ناڕوونە، ودەیگێڕێنەوە بۆ سەر ئەو ئایەتەى ڕوون وئاشکرایە، وباوەڕیان پێی هەیە کە لە لایەن الله وە دابەزێندراوە -سبحانه وتعالى-، وناکرێت گومان ودژیەکی تێدا بێت، بەڵام تەنها ئەوانەى خاوەن ئەقڵی سەلامەتن پەند وئامۆژگاری لەم بابەتە وەردەگرن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ی فەرموو : ئەگەر ئەوانەى بینی کە شوێنی ئەو ئایەتانە دەکەن کە ناڕوونە ؛ ئەوانەن کە خواى گەورە ناویانی هێناوە کاتێک دەفەرموێت: { فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ } واته: { ئەو کەسانەی کە لە دڵیاندا لادان و چەوتی ھەیە } ؛ ئاگادار بن لێیان وگوێیان لێمەگرن.

فوائد الحديث

(موحکەم) لە ئایەتەکانى قورئان: ئەو ئایەتانەن کە ئاماژە ومەبەستیان ڕوونە ومانایان دیارە، و(موتەشابیهـ) : ئەو ئایەتانەن کەزیاتر لە یەک مانا لە خۆ دەگرن وپێویستی بە تێڕوانین وتێگەیشتن هەیە.

هۆشداری لە تێکەڵ بوون لەگەڵ ئەوانەی لاڕێ بوون یان بیدعەچیەکان یان ئەوانەى هەندێک گومان وپرسیار فڕێدەدەن بۆ گومڕاکردنی خەڵکی وگومان دروستکردن لەلایان.

لە کۆتایی ئایەتەکەدا ئەم ڕستەیە هاتووە: {وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} واته: {بیر لە قورئان ناکەنەوە تەنھا خاوەنانی ژیریی و بیر وھۆش نەبێت}، سەرزەنشت کردنی گومڕاکان و وەسفکردنی خاوەن بیر وهۆشەکانى تێدایە ئەوانەى زانان سەبارەت بە زانستی شەرعی، واتای ئایەتەکەش ئەمە دەگەیەنێت: گومڕاکان وئەوانەى بێئاگان بیر ناکەنەوە وپەند وەرناگرن وشوێنی هەوا وئارەزوو دەکەون بۆیە خاوەنی بیرو هۆش وژیرمەندی نیین.

شوێنکەوتنی ناڕوون هۆکارە بۆ لادانى دڵ.

ئەو ئایەتەى ناڕوونە -موتەشابیهە- و لەوەیە لێی تێنەگات ؛ واجبە بۆ لێکدانەوەى بگەڕێتەوە بۆ ئەو ئایەتەى مەبەستەکەى ڕوونە -موحکەمە-.

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- وایکردووە قورئان ئایەتى مەبەست ڕوونی تێدا بێت وهەروەها هەندێک ئایەتی تێدایە کە ڕوون نیە ؛ بۆ تاقیکردنەوەى خەڵکی وهەروەها بۆئەوەى ئیمانداران لە گومڕاکان جیا بنەوە.

بوونی ئایەتی ناڕوون لە قورئاندا : فەزڵ وپلەوپایەى زانایان دەردەخات لەسەر خەڵکی تر، وئاماژەیە بۆ لاوازى درککردنی ئەقڵەکان ؛ بۆئەوەى ملکەچی پەروەردگاریان بن ودان بنێن بە بێ تواناییان.

فەزڵی دامەزراوی وقووڵی لە زانستدا وگرنگی جێگیر بوون لەسەر ئەم ڕێبازە.

ئەهلی تەفسیر لە ڕاوەستان لەسەر وشەی {الله} لە ئایەتە پیرۆزەکەدا { وما يعلم تأويله إلا الله والراسخون في العلم } دوو بۆ چونیان هەیە:

ئەوەی لەسەر وشەی {الله} وەستا واتای تأويل لە ئایەتەکەدا زانستی حەقیقی وڕاستی تەواوی شتەکەیە و ئەوەی کە مرۆڤ پەی پێ نابات وەک حەقیقەتی ڕۆح وکاتی هاتنی قیامەت وئەوشتانەی کە زانستی تەنها لای الله یە، لێرەدا ئەهلی زانست وعلم ئیمان دەهێنن وزانستی حەقیقیەتی دەگێڕنەوە بۆ لای الله وملکەچ دەبن،

ئەوەی لەسەر وشەی {الله} نەوەستا لەکاتی خوێندنەوەی ئەوا واتای تأويل لە ئایەتەکەدا بریتیە لە تەفسیر وڕونکردنەوەی واتای ئایەتەکە، کەواتە لەسەر ئەم جۆرە خوێندنەوەیە زانسی شتەکە لای الله یە وزانایانیش علمیان پێ هەیە وئیمانیان پێی هێناوەو واتاکەی دەگێڕنەوە بۆ ئایەتە موحکەمەکە

التصنيفات

نەخۆشییەکانی دڵ, سەرزەنشتکردنی هەوا وئارەزوو وشەهوەتەکان, ڕاڤەکردنی -تەفسیرکردنی- ئایەتەکان