إعدادات العرض
بەڵکو بڵێن: بیستمان و گوێڕایەڵین، داوای لێخۆشبوونت لێ دەکەین پەروەردگارمان، و گەڕانەوە بۆ لای تۆیە
بەڵکو بڵێن: بیستمان و گوێڕایەڵین، داوای لێخۆشبوونت لێ دەکەین پەروەردگارمان، و گەڕانەوە بۆ لای تۆیە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: {لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} [البقرة: 284] واتە: {هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدایە ھەر موڵكی خوایە، ئەگەر ئاشکرای بکەن ئەوەی لە دڵتاندایە یان بیشارنەوە خوا لێپرسینەوەتان لێدەکات لەسەری ئەوسا خۆش دەبێت لەو کەسەی کە بیەوێت وە سزای کەسێک دەدات کە بیەوێت وە خوا بەدەسەڵات و بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا}، ئەمە بۆ هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆر قورس و گران بوو، بۆیە هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- و لەسەر ئەژنۆ دانیشتن، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، هەندێک ئەرکمان پێ سپێردرا بوو کە لە تواناماندا بوو ئەنجامی بدەین، وەکو نوێژ وڕۆژوو وجیهاد وخێر كردن، پاشان ئەم ئایەتەت بۆ دابەزی و لە توانای ئێمەدا نییە كە جێبەجێی بكەین، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا دەتانەوێت هەروەک شوێنکەوتووانی دوو کتێبەکەی پێش خۆتان (جوولەکە و گاورەکان) بڵێن: بیستمان و سەرپێچیمان کرد؟ بەڵکو بڵێن: بیستمان و گوێڕایەڵین، داوای لێخۆشبوونت لێ دەکەین پەروەردگارمان، و گەڕانەوە بۆ لای تۆیە»، ئەوانیش وتیان: بیستمان و گوێڕایەڵین، داوای لێخۆشبوونت لێدەکەین پەروەردگارمان و گەڕانەوە بۆ لای تۆیە. کاتێک خەڵکەکە ئەمەیان خوێندەوە و بە ئاسانی هاتە سەر زمانیان، خودا یەکسەر دوای ئەوە ئەمەی دابەزاند: {آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ المَصِيرُ} [البقرة: 285]، واتە: {(پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) بڕوای ھێنا بەو پەیامەی کە بۆی نێرراوە لە پەروەردگاریەوە لەگەڵ بڕواداراندا ھەموو بڕوایان ھێناوە بە خودا وە بە فریشتەکانی وە بە پەیامەكانی وە بە پێغەمبەرانی جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پەیامبەرانی (بڕواداران) ووتیان: (پێغەمبەر ئاینی خوای پێ گەیاندین ئێمەیش) بیستمان فەرمانبەرداریمان کرد داوای لێخۆشبوونت لێدەکەین ئەی پەروەردگارمان وە ھەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوە}، کاتێک ئەوان ئەوەیان کرد (ئەوەیان ووت)، خودا ئەو (ئایەتەی) هەڵوەشاندەوە، وئەم ئایەتەی دابەزاند: {لَا يُكَلِّفُ اللهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا} [البقرة: 286] واتە: {خودا ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک لەوە زیاتر کە لە توانایدایە پاداشتی ئەو (چاکەیەی) بۆ هەیە کە کردوویەتی و سزای ئەو (خراپەیەی) لەسەرە کە کردوویەتی، ئەی پەروەردگارمان لێمان مەگرە ئەگەر کردەوەیەکی پێویستمان لەبیرچوو یا بەھەڵە گوناھێکمان کرد}، (خودا فەرمووی): «بەڵێ»، {رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا} [البقرة: 286] واتە: {پەروەردگارمان ئەركێكمان مەخەرە سەر کە توانای هەڵگرتنیمان نەبێت وەک ئەوەی داتنا لەسەر ئەوانەی پێش ئێمە (ئوممەتانی پێشووتر)}، (خودا فەرمووی): «بەڵێ»، {رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ} [البقرة: 286] واتە: {ئەی پەروەردگارمان بەڵای وامان بەسەردا مەدە کە بۆمان ھەڵنەگیرێت}، (خودا فەرمووی): «بەڵێ»، {وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الكَافِرِينَ} [البقرة: 286] واتە: {لێمان خۆشبە و لێمان ببوورە، ڕەحممان پێ بکە، تۆ پشتیوان و یارمەتیدەر و پارێزەری ئێمەیت، و سەرمان بخە بەسەر گەلی بێباوەڕاندا}، (خودا فەرمووی): «بەڵێ».
الشرح
کاتێک خوای گەورە ئەم ئایەتەی بۆ پێغەمبەرەکەی دابەزاند -صلى الله عليه وسلم-: {لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ} واتە: {هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدایە ھەر موڵكی خوایە}؛ لە خوڵقاندن و خاوەندارێتی و ڕكێف كردن و بەڕێوەبردن و ڕێکخستندا، {وَإِنْ تُبْدُوا} واتە: {ئەگەر دەریبخەن}؛ و ئاشکرای بکەن، {مَا فِي أَنْفُسِكُمْ} واتە: {ئەوەی لە ناختاندایە}؛ و لە دڵتاندایە، {أَوْ تُخْفُوهُ} واتە: {یان بیشارنەوە}؛ و بە نهێنی بیهێڵنەوە لە دڵتاندا، {يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ} واتە: {خودا لێپرسینەوەتان لێدەكات لەسەری}؛ لە ڕۆژی دواییدا. {فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ} واتە: {جا خۆش دەبێت لە هەرکەسێک كە بیەوێت}؛ بە فەزڵ و ڕەحمەتی خۆی، {وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ} واتە: {و سزای هەرکەسێک دەدات کە بیەوێت}؛ بە دادپەروەری خۆی، {وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} واتە: {و خودا لەسەر كردنی هەموو شتێک توانادارە}؛ هیچ شتێک ناتوانێت لێی دەرباز بێت و لە ژێر دەسەڵاتی دەربچێت. کاتێک هاوەڵان ئەمەیان بیست؛ ناڕەحەت و گران بوو لەسەریان، چونکە تەنانەت لێپرسینەوەیشی تێدایە لەسەر هەموو ئەو بیرۆکانەی کە دێن بەسەر دڵدا. هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم-، پاشان لەسەر ئەژنۆیان دانیشتن، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، پێش ئەمە ئەرکمان پێ سپێردرا لە کردەوە جەستەییەکان کە توانای ئەنجامدانیانمان هەیە؛ وەکو نوێژ و ڕۆژوو و جیهاد و خێرکردن، بەڵام كە ئەم ئایەتەت بەسەردا دابەزیووە؛ لە تواناماندا نییە ئەنجامی بدەین. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پێی فەرموون: ئایا دەتانەوێت وەک جولەكە و گاورەكان بڵێن: {سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا} واتە: {بیستمان و سەرپێچیمان کرد}؟ بەڵکو بڵێن: {سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ المَصِيرُ} واتە: {بیستمان و گوێڕایەڵین لێخۆشبوونی تۆمان دەوێت ئەی پەروەردگارمان و گەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە}، هاوەڵان وەڵامی فەرمانی خودا و پێغەمبەرەکەیان دایەوە، ووتیان: بیستمان و گوێڕایەڵین، لێخۆشبوونی تۆمان دەوێت ئەی پەروەردگارمان و گەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە. کاتێک مسوڵمانان ئەمەیان ووت بە زمانەکانیان، و لە دەروونیانەوە فەرمانبەرداری فەرمانی الله بوون؛ الله ستایشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ئوممەتەکەی كرد، و ئەم ئایەتەی دابەزاند: {آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالمُؤْمِنُونَ} واتە: {پێغەمبەر باوەڕی هێنا بەوەی کە لەلایەن پەروەردگاریەوە بۆی دابەزیووە و باوەڕدارانیش}؛ و زمان و دڵەکانیان گوێڕایەڵی فەرمانی خودا بوون. {كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ} واتە: {هەموویان باوەڕیان هێنا بە خودا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی، جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی}. بەڵکو باوەڕمان بە هەموویان هەیە {وَقَالُوا سَمِعْنَا} واتە: {و ووتیان بیستمان}؛ وتەكەت، {وَأَطَعْنَا} واتە: {و گوێڕایەڵین}؛ بۆ فەرمانەکەت، و {غُفْرَانَكَ رَبَّنَا} واتە: {داوای لێخۆشبوونت لێدەكەین ئەی پەروەردگارمان}؛ و لێبوردنت، {وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ} واتە: {و بۆ لای تۆیە گەڕانەوە}؛ و چارەنووسمان لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، کاتێک ئەوەیان كرد و ئەوەیان ووت کە فەرمانیان پێکرابوو؛ بە دەربڕینی بیستن و گوێڕایەڵی بۆ فەرمانەکانی خودا، خودا ئاسانكاری كرد بۆ ئەم ئوممەتە و ئەو ئایەتەی هەڵوەشاندەوە بە فەرمایشتی: {لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا} واتە: {خودا ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک لەوە زیاتر کە لە توانایدایە}؛ و لە هێز و وزە و تێکۆشانیدایە، {لَهَا} واتە: {بۆ ئەوە}؛ پاداشتی، {مَا كَسَبَتْ} واتە: {ئەوەی بەدەستی هێناوە}؛ لە كردەوەی چاك، {وَعَلَيْهَا} واتە: {و لەسەریەتی}؛ سزای، {مَا اكْتَسَبَتْ} واتە: {ئەوەی بەدەستی هێناوە}؛ لە تاوان و گوناهـ، و خودا هیچ کەسێک سزا نادات بە تاوانی کەسێکی تر، هەروەها سزای مرۆڤ نادات بەهۆی ئەو شتانەی كە دەروونی وسوەسەی پێ دەكات. {رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا} واتە: {ئەی پەروەردگارمان لێپرسینەوەمان لەگەڵدا مەکە}؛ و سزامان مەدە، {إِنْ نَسِينَا} واتە: {ئەگەر لەبیرمان چوو}؛ و بیرمان نەکەوتەوە، {أَوْ أَخْطَأْنَا} واتە: {یان هەڵەمان کرد}؛ و پشتمان لە ڕاستی كرد بە نا ئەنقەست، خودا وەڵامی دایەوە، و فەرمووی: بەڵێ، کردم. {رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا} واتە: {ئەی پەروەردگارمان ئەركی قورس مەخەرە سەرمان}؛ ئەركێك كە ناڕەحەت و گران بێت، {كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا} واتە: {هەروەكو چۆن خستتە سەر ئەوانەی پێش ئێمە}؛ لە نەوەی ئیسرائیل و جگە لە ئەوان، خودا وەڵامی دایەوە و فەرمووی: بەڵێ، کردم. {رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ} واتە: {ئەی پەروەردگارمان بەڵای وامان بەسەردا مەدە کە بۆمان ھەڵنەگیرێت}؛ لە ئەرک و تاقیكردنەوە و ئەو شتانەی کە ناتوانین لە ئەستۆی بگرین، خودا فەرمووی: بەڵێ کردم، {وَاعْفُ عَنَّا} واتە: {و لێمان خۆش بە}؛ لە گوناهەکانمان و بیسڕەوە، {وَاغْفِرْ لَنَا} واتە: {و لێمان ببورە}؛ لە گوناهەکانمان و دایانبپۆشە، و لێیان گەڕێ، {وَارْحَمْنَا} واتە: {و بەزەییت پێماندا بێتەوە}؛ بە ڕەحمەتی فراوانت، {أَنْتَ مَوْلَانَا} واتە: {تۆیت خاوەنمان}؛ و گەورەمان، {فَانْصُرْنَا} واتە: {بۆیە سەرمان بخە}؛ بە بەڵگە و زاڵبوون، {عَلَى الْقَوْمِ الكَافِرِينَ} واتە: {بەسەر گەلی بێباوەڕاندا}؛ لە شەڕ و جیهاد لە دژیان، خودا وەڵامی دایەوە و فەرمووی: بەڵێ، کردم.فوائد الحديث
ڕوونکردنەوەی ئەوەی كە ڕەحمەتی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بەسەر ئەم ئوممەتە بەهۆی پێغەمبەرەکەیەتی -صلی الله علیه وسلم-؛ کە الله دەربارەی گەورەیی پلە و پایەی دەفەرموێت: {وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ} [الأنبياء: 107] واتە: {ئێمە تۆمان تەنها وەک ڕەحمەتێک ناردووە بۆ هەموو جیهانیان}.
سەلماندنی (هەڵوەشاندنەوەی حوکم:نەسخ) لە قورئانی پیرۆزدا، و هەندێک ئایەتی قورئان هەن كە دەخوێندرێنەوە بەڵام حوکمەکەیان هەڵوەشاوەتەوە و کاری پێ ناکرێت.
گەورەیی و فەزڵی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-، و فەرمانبەردار بوون و ملکەچییان بۆ فەرمانی خودا، و فەرمانی پێغەمبەرەكەیان جێبەجێ دەكرد -صلی الله علیه وسلم-.
ئەو ترسە زۆرەی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- هەیبوو لەسەر ئوممەتەکەی؛ دەربارەی ئەوەی نەوەک هەمان ڕێچكەكانی ئوممەتانی پێشوو بگرنەبەر لە ڕەتکردنەوەی ئەو فەرمانانەی الله کە پێیان گەیشتووە.
واجبێتی ملكەچبوون بۆ فەرمانی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، و وریایی و ئاگاداربوون لە دژایەتی و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە فەرمانی، و ئەمە خۆچواندنی تێدایە بە خاوەن كتێبەكان (جولەكە و گاورەكان).
ڕوونکردنەوەی گەورەیی و فەزڵی ئەم ئوممەتە بەسەر ئوممەتانی پێشوودا، چونکە ئەوان بە پێغەمبەرەکانیان ووت: بیستمان و سەرپێچیمان کرد، بەڵام ئەم ئوممەتە ووتیان: بیستمان و گوێڕایەڵ بووین.
گەورەیی و فەزڵی ئەم ئوممەتە لەوەدایە کە ناڕەحەتی و قورسی لەسەر هەڵگیراوە، و نزایان وەڵامدرایەوە دەربارەی لێ نەپرسینەوە لێیان لەسەر لەبیرچوون و هەڵەیان، و لابردنی ئەركە قورسەكان لەسەریان؛ کە لەسەر ئوممەتانی پێش ئەوان بووە، و پێ نەسپاردنیان بە شتێک کە لە توانایاندا نییە.
خوای گەورە و پایەبەرز -سبحانه وتعالی- شتێكمان پێ ناسپێرێت کە لە وزەماندا نەبێت، و ئەركێك ناخاتە ئەستۆمان ئەگەر بەپێی توانامان نەبێت، و ئەو وەسوەسانەی کە لە نێو سینگماندا دێن و دەچن؛ ئەگەر گوێیان پێ نەدەین و دڵمان پێیان ئارام نەبێت و کاریان پێ نەکەین، ئەوا زیانمان پێ ناگەیەنن.
ئەم نزایە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لەسەر زاری پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- و باوەڕدارانەوە دەیگێڕێتەوە، و لە کتێبەکەیدا دایناوە؛ بۆئەوەی ببێتە نزا بۆ ئەو کەسانەی کە لە دوای پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- و هاوەڵان دێن -ڕەزای خوایان لێبێت-، بۆیە ئەمە یەکێکە لەو نزایانەی کە پێویستە لەبەر بکرێت و زۆر پێی بپاڕێینەوە.
