إعدادات العرض
ئەگەر پیاوێك بیەوێت خراپەكاری تێدا بنێتەوە، لەكاتێكدا ئەو لە (عەدەن ئەبیەن) بێت ئەوا خوای گەورە (هەر لەوێدا) تووشی سزایەكی ئازاردەی دەكات
ئەگەر پیاوێك بیەوێت خراپەكاری تێدا بنێتەوە، لەكاتێكدا ئەو لە (عەدەن ئەبیەن) بێت ئەوا خوای گەورە (هەر لەوێدا) تووشی سزایەكی ئازاردەی دەكات
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت-؛ سەبارەت بەم ئایەتە كە خوای گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- دەفەرموێت: ﴿وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ﴾ [الحج: 25] واتە: ﴿وە ھەر کەس بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان وزوڵم وستەم بکات پێی دەچێژین سزای ئازاردەر﴾، -عبد اللە- دەڵێت: «ئەگەر پیاوێك بیەوێت خراپەكاری تێدا بنێتەوە، لەكاتێكدا ئەو لە (عەدەن ئەبیەن) بێت ئەوا خوای گەورە (هەر لەوێدا) تووشی سزایەكی ئازاردەی دەكات».
الترجمة
العربية Tiếng Việt Bahasa Indonesia Nederlands Kiswahili অসমীয়া English ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Hausa Română ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛ বাংলাالشرح
سەبارەت بەم ئایەتە كە خوای گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- دەفەرموێت: ﴿وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ﴾ [الحج: 25] واتە: ﴿وە ھەر کەس بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان وزوڵم وستەم بکات پێی دەچێژین سزای ئازاردەر﴾؛ عبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر كەسێك لەنێو خەڵكی لە نەفسی خۆیدا باسی ئەوە بكات كە بە نیازە كارێكی خراپ ئەنجام بدات لە حەرەمی پیرۆز وشتێك حەڵاڵ بكات لەو شتانەی خوای گەورە حەرامی كردووە لە قسە یان كوشتن بە ئەنقەست؛ ئەمە ستەم وخراپەیە، ئەو كەسەی پێداگیرە لەسەر ئەم كارە ئەگەر لە شاری عەدەنیش بێت لە یەمەن؛ ئەوا شایستەیە كە الله سزایەكی سەختی تووش بكات بەهۆی ئەم نیاز وپێداگیربوونەوەی، ئەگەرچیش ئەنجامی نەدات؛ تەنها بەسە بۆ سزادانی كە پێداگیرە لەسەر ئەم كارە.فوائد الحديث
ڕوونكردنەوە وئاماژەیە بۆ تایبەتمەندێتی ومەزنی حەرەمی پیرۆز.
سەعدی دەڵێت: ئەم ئایەتە پیرۆزە ئاماژەیە بۆ واجبێتی ڕێزگرتن لە حەرەم، وزۆر بەمەزندانانی، وهۆشداریدان سەبارەت بە ویستی تاوان كردن تێیدا یان كردنی.
زەحاك دەڵێت: هەر پیاوێك لە هەر شوێنێك بێت و ویستی تاوان كردنی هەبێت لە مەككە ئەوا تاوانەكەی لەسەر دەنووسرێت ئەگەرچیش نەیكات.
التصنيفات
هۆکارەکانی دابەزین