إعدادات العرض
هەرکەسێک (وەكو ئێمە) نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات، ئەوە موسڵمانە کە لە ژێر پارێزگاری خودا و پارێزگاری پێغەمبەرەکەیدایە؛…
هەرکەسێک (وەكو ئێمە) نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات، ئەوە موسڵمانە کە لە ژێر پارێزگاری خودا و پارێزگاری پێغەمبەرەکەیدایە؛ بۆیە خیانەت مەكەن لە پارێزگارییەکەی خودا
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک (وەكو ئێمە) نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات، ئەوە موسڵمانە کە لە ژێر پارێزگاری خودا و پارێزگاری پێغەمبەرەکەیدایە؛ بۆیە خیانەت مەكەن لە پارێزگارییەکەی خودا».
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Bahasa Indonesia Nederlands ਪੰਜਾਬੀالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە کە هەرکەسێک پابەندی دروشمە دیارەکانی ئاینی ئیسلام بێت؛ بەوەی وەکو ئێمە نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی (كەعبەی) ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات و بە حەڵاڵی بزانێت؛ ئەوا ئەو کەسە موسڵمانە، و لەژێر سپاردە و پەیمانی خودا و پێغەمبەرەكەیدایە، کەواتە سپاردە و پەیمانی خودا مەشكێنن دەرهەق بە ئەو.فوائد الحديث
ئیبن ڕەجەب دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خوێن (ژیان) تەنها بە دوو شاهێدی دانەكە ناپارێزرێت؛ هەتاوەكو مافەکانیان جێبەجێ دەكرێت، و گرنگترین و جەختلێکراوترین مافیش نوێژ ئەنجامدانە؛ هەر بۆیە بە تایبەتی باسی کردووە، و لە فەرموودەیەکی تردا لەگەڵ نوێژەکەدا زەكاتیشی باسكردووە.
کاروباری خەڵکی بەپێی ڕواڵەت بڕیاری لەسەر دەدرێت نەک ناوەڕۆک، بۆیە هەرکەسێک دروشمەکانی ئاینی ئیسلام دەربخات؛ حوکمەکانی ئاینەكەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت، مەگەر شتێکی پێچەوانەی لێ دەربکەوێت.
ئیبن ڕەجەب دەڵێت: باسکردنی ڕووکردنە قیبلە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێویستە موسڵمانان لەكاتی ئەنجامدانی نوێژدا ڕوو لە كەعبە بكەن؛ چونكە لە كتێبەكەیاندا کە بۆ پێغەمبەرەکەیان دابەزیوە بەم شێوەیە شەرعێندراوە، جا بۆیە هەرکەسێک وەكو جولەكەكان ڕوو لە بەیتولمەقدیس بكات لەكاتی نوێژدا؛ دوای ئەوەی كە حوكمەكەی هەڵوەشێنرایەوە (نەسخ كرایەوە)، یان لەكاتی نوێژدا ڕوو لە ڕۆژهەڵات بكات وەک گاورەکان، ئەوا ئەو كەسە موسڵمان نییە، تەنانەت ئەگەر شاهێدیدانی یەك خوا پەرستیش -تەوحیدیش- بهێنێت.
ئەمە بەڵگەیەیە لەسەر گەورەیی و گرنگی ڕووکردنە قیبلە لەكاتی نوێژدا، چونکە لەم فەرموودەیەدا جگە لەم مەرجە هیچ یەكێكی تر لە مەرجەکانی نوێژی باس نەکردووە، وەک دەستنوێژ و ئەوانی تر.
ئیبن ڕەجەب دەڵێت: باسکردنی خواردنی گۆشتی ئاژەڵی سەربڕدراو لەلایەن موسڵمانانەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەبێت پابەند بیت بە هەموو دروشمە دیارەکانی ئیسلامەوە، و یەکێک لە گەورەترین دروشمەكان بریتیە خواردنی گۆشتی ئاژەڵی سەربڕدراو لەلایەن موسڵمانانەوە، و هاوڕابوونیان لە سەربڕینەکانیاندا، بۆیە هەرکەسێک خۆی لەمە بە دوور بگرێت و نەیخوات، ئەوا موسڵمان نییە.
