إعدادات العرض
وریای گوناهە بە كەمدانراوەكان بن
وریای گوناهە بە كەمدانراوەكان بن
لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «وریای گوناهە بە كەمدانراوەكان بن، چونكە نمونەی گوناهە بە كەمدانراوەكان وەكو خەڵكانێكن دابەزینە خوارەوەی دۆڵێك، یەكێكیان لقە دارێكی هێنا، وئەوی تر لقە دارێكی تری هێنا، هەتاوەكو نانەكەیان لێنا، وگوناهە بە كەمدانراوەكان هەركاتێك خاوەنەكەی بگرێت لەناوی دەبات».
الترجمة
العربية Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Bahasa Indonesia Kiswahili Hausa සිංහල English ગુજરાતી Magyar ქართული Română Русский Português ไทย తెలుగు मराठी دری Türkçe አማርኛ বাংলা Malagasyالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە شلڕەوبوون لە كردنی گوناهە بچووكەكاندا، وزۆر كردنیان بە گشتی دەبنە هۆی تیاچوون، ولێرەدا نمونەیەكی هێنایەوە: خەڵكانێك چوونە نێو دۆڵێكەوە، وهەریەكێكیان چڵە دارێكی بچووكی هێنا، هەتاوەكو نانەكەیان لێنا بەهۆی كۆكردنەوەی ئەو چڵە دارانە، بەهەمان شێوە گوناهە بەكەمدانراوەكان هەركاتێك سزای خاوەنەكەیان بدرێت وتەوبەیان لێنەكات یان خوای لێی خۆش نەبێت؛ ئەوا تووشی تیاچوونی دەكەن.فوائد الحديث
ئاماژەیە بۆ ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هێنانەوەی نمونەكان بۆ نزیككردنەوەی تێگەیشتن لە مانا وزیاتر ڕوونكردنەوە.
هۆشداریدان سەبارەت بە گوناهە بچووكەكان كە بەكەمدادەنرێن، وهاندان بۆ پەلەكردن لە گەڕان بە دوای كەفارەتەكانیان.
گوناهە بەكەمدانراوەكان چەند مانایەك لەخۆدەگرێت، یەكەم: ئەو گوناهانەی بەندە دەیكات، وپێی وایە گوناهی بچووكە، بەڵام لە ڕاستیدا گوناهی گەورەیە. دووەم: ئەو گوناهە بچووكانەی بەندە دەیكات، وگوێی پێنادات، وتەوبەی لێناكات، بۆیە ئەم گوناهە بچووكانە لەسەری كەڵەكە دەبن هەتاوەكو لەناوی دەبەن. سێیەم: ئەو گوناهە بچووكانەی بەندە دەیكات، وگوێی پێنادات، هەتاوەكو دەبێتە هۆكاری تووشبوون بە تاوانە فەوتێنەرەكان.
التصنيفات
سەرزەنشتکردنی تاوانەکان