والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە». ووتراوە: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی دراوسێكەی دڵنیا نییە لە خراپەكارییەكانی

والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە». ووتراوە: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی دراوسێكەی دڵنیا نییە لە خراپەكارییەكانی

لە ئەبی شورەیحەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە، والله باوەڕی نەهێناوە». ووتراوە: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی دراوسێكەی دڵنیا نییە لە خراپەكارییەكانی».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد وسێ جار جەختی كردەوە لەسەر سوێندەكەی، وفەرمووی: والله ئیمانی نەهێناوە، والله ئیمانی نەهێناوە، والله ئیمانی نەهێناوە، هاوەڵان پرسیاریان لێكرد: كێ ئیمانی نەهێناوە ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: ئەو كەسەی كە دراوسێكەی دەترسێت لە خیانەت وستەم وشەڕی.

فوائد الحديث

نكۆڵی كردنی بوونی باوەڕ لەو كەسەی كە دراوسێكەی دڵنیا نییە لە ستەم وشەڕی بەڵگەیە كە ئەمە یەكێكە لە تاوانە گەورەكان، وئەوەی ئەنجامی بدات باوەڕی كەمە.

جەختكردنەوە لەسەر هاندان بۆ چاكەكاری بەرامبەر بە دراوسێ ودووركەوتنەوە لە زیان پێگەیاندنی بە قسە یان بە كردەوە.

التصنيفات

ئاشتەوایی وحوکمەکانی دراوسێ