إعدادات العرض
مەڕۆنە نێو شوێن وشوێنەواری ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان كرد؛ مەگەر بە گریانەوە نەبێت، نەبادا ئەوەی تووشی ئەوان بوو؛ بەسەر ئێوەیشدا ڕووبدات
مەڕۆنە نێو شوێن وشوێنەواری ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان كرد؛ مەگەر بە گریانەوە نەبێت، نەبادا ئەوەی تووشی ئەوان بوو؛ بەسەر ئێوەیشدا ڕووبدات
لە عبد اللەی كوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕبووین بە لای خاكی حیجردا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمانی فەرموو: «مەڕۆنە نێو شوێن وشوێنەواری ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان كرد؛ مەگەر بە گریانەوە نەبێت، نەبادا ئەوەی تووشی ئەوان بوو؛ بەسەر ئێوەیشدا ڕووبدات»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وشترەكەی خوڕی و بەپەلە تێپەڕی هەتا خاكی حیجری بەجێهێشت.
الترجمة
العربية Tiếng Việt Bahasa Indonesia Nederlands Kiswahili English অসমীয়া ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Hausa Română ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛ বাংলাالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك تێپەڕی بە لای شوێنی ئەوانەی سزا دران وستەمیان لەخۆیان كرد؛ نەهی كرد لە چوونە ژوورەوە بۆ ئەو شوێنانە، مەگەر كەسێك بە گریانەوە بچێتە نێویانەوە وپەند وەربگرێت؛ ئەمیش لە ترسی ئەوەی نەوەك ئەو سزا وئازارە تووشی بێت كە ئەوان تووشی بوون، پاشان لە ئاژەڵەكەی خوڕی وبە خێرایی ئەو شوێنەی تێپەڕاند.فوائد الحديث
بیركردنەوە لە حاڵی ئەوانەی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لەناوی بردن، وهۆشداری سەبارەت بەو تاوانانەی تووشی بوون؛ و وريا بوون لە بێ ئاگایی لەئاست تێڕامان لە ئایەت ونیشانەكان.
نابێت هیچ مرۆڤێك لە شوێنی ئەو سزادراوانە بژێت وتێیدا نیشتەجێ بێت چونكە ئەو كەسەی لە شوێنێك دەمێنێتەوە وتێیدا دەژێت ناتوانێت بەردەوام بگری، ونەهی كراوە لە چوون بۆ ئەم شوێنانە مەگەر بە گریانەوە نەبێت.
نەوەوی دەڵێت: ئەمە هاندانە بۆ وریایی لەكاتی تێپەڕبوون بە لای شوێنی نیشتەجێبوونی ستەمكاران، وئەو شوێنانەیشی خەڵكی تێیدا سزادراون، بەهەمان شێوە خێراكردن لەكاتی تێپەڕبوون بە لای دۆڵی (موحسیر)؛ چونكە خاوەن فیلەكان لەوێ تیاچوون، بۆیە پێویستە ئەو كەسەی تێپەڕ دەبێت بەم شوێنانەدا وریا بێت وهەست بە چاودێری بكات وبگری وبترسێت، هەروەها پەند لە ئەوانە وچارەنووسیان وەربگرێت، ودەبێت پەنا بە خوای گەورە بگرێت لەو تاوانە ولەو سزایانە.
نەهی كردن وهۆشداری شوێنی نیشتەجێبوونی گەلی (سەمود:ثمود) وگەلەكانی تریش دەگرێتەوە؛ كە هاومانان ولەو ئومەتانەن كە سزایان بۆ سەر دابەزی.
نەهی كردن لە دانانی ئەم شوێنانە بۆ گەشت وگوزار وسەیران وهاوشێوەكانی.
التصنيفات
ئادابەکانی وحوکمەکانی سەفەر کردن