إعدادات العرض
سێ کات -سێ ماوە- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێمان دەکرد کە نوێژی تێدا بکەین، یان مردووەکانمانی تێدا بنێژین
سێ کات -سێ ماوە- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێمان دەکرد کە نوێژی تێدا بکەین، یان مردووەکانمانی تێدا بنێژین
لە عوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سێ کات -سێ ماوە- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێمان دەکرد کە نوێژی تێدا بکەین، یان مردووەکانمانی تێدا بنێژین: کاتێک خۆر خەریکە هەڵدێت ودەردەکەوێت هەتا بە تەواوی لە ئاسمان دیار دەبێت، وکاتێک خۆر لە ناوەڕاستی ئاسماندایە (لە نیوەرۆدا) هەتا خەریکە لار دەبێتەوە (بەرەو ڕۆژئاوا)، وکاتێک خۆر خەریکە ئاوا دەبێت هەتا بە تەواوی دیار نامێنێت (هەتا خۆر بە کامڵی ون وئاوا دەبێت)».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português Tiếng Việt Kiswahili Nederlands অসমীয়া ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Română ไทย తెలుగు मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە ئەنجامدانی نوێژی سونەت لە سێ كاتدا، یان ناشتن و لەگۆڕدانانی مردوو لەو كاتانەدا، ئەم سێ كاتەیش بریتین لە: یەكەم: كاتێك خۆر دەردەكەوێت، ئەمیش سەرەتای كاتی دەرچوونی دەگرێتەوە كە بەرز دەبێتەوە لە ئاسمان هەتاوەكو دەگات بە ئەندازەی درێژی ڕمێك، ئەم ماوەیەی كە نەهی لێكراوە بە مەزندە نزیكەی پانزە خولەك دەكات لە پاش دەرچوونی. دووەم: كاتێك خۆر دەكەوێتە ناوەڕاستی ئاسمان، وهیچ شتێك لە ژێریدا سێبەری نابێت نە بە لای ڕۆژهەڵات ونە بە لای ڕۆژئاوا هەتاوەكو لە نیوەی ئاسمان لادەدات، وسێبەری شتێك دەردەكەوێت بە ئاراستەی ڕۆژهەڵات كە ئەمیش كاتی دەستپێكردنی نوێژی نیوەڕۆیە، ئەم ماوە نەهی لێكراوە كە خۆر دەكەوێتە ناوەڕاستی ئاسمان بە پێنج خولەك مەزەندە دەكرێت. سێیەم: كاتێك خۆر لار دەبێتەوە وبەرەو ئاوابوون دەچێت لەكاتی خۆرئاوابووندا هەتاوەكو بە تەواوی دیار نامێنێت.فوائد الحديث
ئەو كاتانەی كە نەهی كراوە نوێژ ئەنجامدان تێیاندا؛ بە ئاماژەی ئەم فەرموودەیە وفەرموودەكانی تر، بریتین لە: 1- دوای نوێژی بەیانی هەتاوەكو خۆر دەردەچێت. 2- كاتی دەرچوونی خۆر هەتاوەكو بەرز دەبێتەوە بەئەندازەی بەرزی ڕمێك كە بە چاو سەیری بكەیت؛ واتا: نزیكەی پانزە خولەك لە پاش دەرچوونی خۆر. 3- كاتێك سێبەر نامێنێت لە نیوەڕۆدا هەتاوەكو خۆر لە نیوەی ئاسمان لادەدات، ئەمیش كاتێكە كە ئەگەر كەسێك بوەستێت لە نیوەڕۆدا هیچ سێبەرێكی نییە بەرەو ئاراستەی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، وهەندێك لە زانایان دەڵێن: ماوەكەی نزیكەی پێنج خولەكە. 4- پاش نوێژی عەسر هەتاوەكو خۆر ئاوابوون. 5- لەكاتی زەردبوونی خۆر هەتاوەكو ئاوا دەبێت.
نەهی کردن لە نوێژ ئەنجامدان لەم پێنج كاتەدا، بەڵام نوێژە فەرزەكان وئەو نوێژانە ناگرێتەوە كە لەبەر هۆكارێك ئەنجام دەدرێن.
نەهی كردن لە دواخستنی ناشتی مردوو بە ئەنقەستەوە بۆ ئەم سێ كاتە تەنگە؛ كە لە فەرموودەكەدا باسكراون، وڕێگەپێدراوە لە هەركاتێكی تر لە شەو وڕۆژدا مردوو بنێژرێت.
حیكمەت لە نەهی كردن لە نوێژ ئەنجامدان لەم كاتانەدا: بنچینە ئەوەیە مسوڵمان ملكەچە بۆ فەرمانەكانی الله، ونەهی كردنەكانی؛ ئەمیش وەكو بەندایەك بۆ خوای گەورە، ونابێت مسوڵمان بوەستێت لە ئەنجامدانی پەرستنەكان هەتاوەكو حكیمەت وهۆكاری ئەم فەرمان ونەهیە دەزانێت، بەڵكو دەبێت ڕاستەوخۆ ملكەچ وفەرمانبەردار بێت، لەگەڵ ئەمەیشدا لە چەند فەرموودەیەكدا حیكمەت لەم نەهی كردنانە باسكراوە: 1- لەكاتی ناوەڕاستی نیوەڕۆدا پێش لادانی خۆر لە نیوەی ئاسمان؛ دۆزەخ زۆر بەتینی بڵێسەدارتر وگەرمتر دەكرێت. 2- نەهی كردن لە نوێژ ئەنجامدان لە كاتی دەرچوونی خۆر وئاوابوونی؛ خۆچواندنە بە موشریكەكان، ئەوان سوجدە بۆ خۆر دەبەن لەكاتی دەرچوونی وئاوابوونی. 3- نەهی كردن لە نوێژ ئەنجامدان لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەكو خۆر دەردەچێت، ونەهی كردن لە نوێژ ئەنجامدان لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەكو خۆر ئاوا دەبێت؛ لەڕوانگەی داخستنی ڕێگا وهۆكارەكانە، بۆئەوەی بە تەواوی خۆچواندن نەمێنێت بە كافرەكان، ومسوڵمان خۆی ناچوێنێت بە موشریكەكان لە شیرك وهاوبەش بڕیادانیان، چونكە ئەوان سوجدە بۆ خۆر دەبەن لەكاتی دەرچوونی وئاوابوونی.