إعدادات العرض
1- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نوێژ کردن لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ولە نوێژکردن لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت
2- سێ کات پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێمان دەکرد کە نوێژی تێدا بکەین، یان مردووەکانمانی تێدا بنێژین: لەو ماوەیەی خۆر خەریکە دەردەکەوێت هەتا بە تەواوی لە ئاسمان دیار دەبێت، وکاتێک خۆر لە ناوەڕاستی ئاسماندایە هەتا خەریکە لار دەبێتەوە، ولەو ماوەیەی خەریکە ئاوا دەبێت هەتا بە تەواوی دیار نامێنێت
3- ئەگەر لێوارەکانی خۆر دەرچوو؛ نوێژ مەکەن هەتاوەکو خۆر دیار دەبێت، وئەگەر لێوارەکانى خۆر ئاوا بوو؛ نوێژ مەکەن هەتاوەکو (بە تەواوى) ئاوا دەبیت، ونوێژ مەکەن لە کاتی خۆر هەڵاتن یان خۆر ئاوا بووندا، چونکە لە نێوان دوو قۆچی شەیتان دەردەچێت
4- قەدەغەی مەکەن لەسەر هیچ یەکێک: تەواف بکات بە دەوری ئەم ماڵەدا (بە دەوری کەعبەدا)، ونوێژی تێدا بکات (لە نێو مزگەوتی حەرام) لە هەرکاتێکی شەو یان ڕۆژ بیەوێت
5- ئەوەى ئامادەیە با ڕایبگەیەنێت بە ئەوەى کەسەى کە ئامادە نییە، لە دواى هەڵهاتنی بەیان نوێژ مەکەن تەنها دوو ڕکات نەبێت