إعدادات العرض
نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت
نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Kiswahili አማርኛ پښتو සිංහල ไทย മലയാളം नेपाली Magyar ქართული తెలుగు Македонски Svenskaالشرح
ئەو كەسەی كە بە یەك پارچە پۆشاكەوە نوێژ دەكات؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێكردووە كە شانەكانی ڕووت بێت بەشێوەیەك هیچ شتێكیان بەسەرەوە نەبێت كە دایان بپۆشێت، ئەگەرچیش شانەكان بەشێك نین لە شەرمگە؛ بەڵام داپۆشینیان ئاسانترە لە داپۆشینی شەرمگە، وئەمە نزیكترە لە بەشكۆدانان و مەزندانانی الله -سبحانه وتعالی- لەكاتی وەستان لە بەرامبەری لە نوێژدا.فوائد الحديث
دروستێتی نوێژکردن بە یەک پارچە پۆشاکاوە؛ ئەگەر ئەو شوێنانە دابپۆشێت كە دەبێت دابپۆشرێن.
دروستێتی نوێژكردن بە دوو پارچە پۆشاکەوە، یەكێكیان بەشی سەرەوەی لاشەی دابپۆشێت، وئەوی تریان بەشی خوارەوەی لاشەی دابپۆشێت.
سوننەتە نوێژخوێن ڕواڵەت وجلەكانی ڕێك وجوان بێت.
واجبێتی داپۆشینی هەردوو شانەكان یان یەكێكیان لەكاتی نوێژدا؛ ئەگەر توانی ئەمە بكات، ووتراوە: ئەم نەهییە بۆ خۆپارێزییە.
کەمی ئەوەى لە نێو دەستی هاوەڵان بوو لە پارە وسامان -ڕەزاى خوایان لێبێت-، تەنانەت هەندێکیان دوو پارچە پۆشاکیان نەبووە.
نەوەوی لە واتای فەرموودەكەدا دەڵێت: حیکمەتی فەرمودەکە لەوەدایە ئەگەر بەشی خوارەوەی لاشەی پێ بپۆشێت وهیچ لەسەر شانی نەبێت؛ ئەوا دڵنیا نییە لەوەی شەرمگەی دەرنەكەوێت، بە پێچەوانەوەیە ئەگەر شتێك لەسەر شانی دابنێت، ئەگەر هیچ لەسەر شانی نەبێت لەوەیە پێویست بكات جلی بەشی خوار بە دەستی یان دەستەكانی بگرێت، وبەمەیش ناتوانێت سوننەتی دانانی دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ جێبەجێ بكات لە خوا سینگییەوە، هەروەها ناتوانێت بەرزیان بكاتەوە لەو شوێنانەی بەرزكردنەوەیان سوننەتە، وغەیری ئەمانەش، و بەم شێوەیە وازی هێناوە لە دا پۆشینی بەشی سەرەوەی لاشەی وخۆڕازاندنەوەی لە کاتی نوێژدا ، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ﴿خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ﴾ [الأعراف: 31] واتە: ﴿پۆشاکی جوان و ڕازاوەتان بپۆشن لە کاتی ھەموو نوێژێکدا﴾.
التصنيفات
مەرجەکانی نوێژ