هەرکەسێک (ئایەتی کورسی) بخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز؛ ئەوا هیچ شتێک ڕێگر نابێت لەوەى بچێتە بەهەشتەوە جگە لە مردن نەبێت

هەرکەسێک (ئایەتی کورسی) بخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز؛ ئەوا هیچ شتێک ڕێگر نابێت لەوەى بچێتە بەهەشتەوە جگە لە مردن نەبێت

لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک (ئایەتی کورسی) بخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز؛ ئەوا هیچ شتێک ڕێگر نابێت لەوەى بچێتە بەهەشتەوە جگە لە مردن نەبێت».

[صەحیحە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەركەسێك ئایەتی كورسی بخوێنێت لەپاش نوێژە فەرزەكان؛ هیچ شتێك نابێتە ڕێگر لەوەی بچێتە بەهەشتەوە جگە لە مردن نەبێت، ئەم ئایەتە لە سورەتی -البقرة- دایە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ واتە: ﴿الله ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نییە شایستەی پەرستن بێت بێجگە لە ئەو ھەمیشە زیندووی تەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرە) وەنەوز و خەو نایباتەوە و ھەر ھی ئەوە ھەر چی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەوی دایە کێیە ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا بتوانێ تکای لەلا بکات مەگەر بە ڕێ پێدانی خۆی نەبێت ئاگادارە بە ئەوەی لەبەردەمی (ئادەمی) یەوەیە (لە دونیا لە بەردەستیاندایە) وە ئەوەی لە دواوەیەتی (لە ڕۆژی دوایی بۆیان ئامادەکراوە) وە کەس ئاگای نییە لە ھیچ شتێک لە زانین و زانیاری ئەو (خوا) یە مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێ کورسیەکەی خودا (ئەو شوێنەى پێی -لەسەری یان لەنێوی- دادەنێت) ھەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە وە پارێزگاری کردنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوا ئاسانە و (گران نییە) وە ھەر ئەو بڵند وپایە گەورە ومەزنە﴾ [البقرة: 255].

فوائد الحديث

فەزڵی ئەم ئایەتە مەزنە بەهۆکاری ئەو ناو وسیفاتە بەرز وبڵندانەی پەروەدیگارمان کەلەم ئایەتەدا باسکراوە

سونەتە ئەم ئایەتە مەزنە -ئایەتی کورسی- بخوێندرێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز.

کردەوە چاکەکان هۆکاری چوونە بەهەشتن.

التصنيفات

زیکرەکانی نوێژ