إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانیدا: ﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ﴾ و ﴿قُلْ هُوَ اللهُ أَحد﴾ی دەخوێند
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانیدا: ﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ﴾ و ﴿قُلْ هُوَ اللهُ أَحد﴾ی دەخوێند
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانیدا: ﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ﴾ و ﴿قُلْ هُوَ اللهُ أَحد﴾ی دەخوێند».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Türkçe اردو हिन्दी Tagalog 中文 Português Русский Nederlands অসমীয়া ગુજરાતી Tiếng Việt Kiswahili አማርኛ پښتو සිංහල Hausa ไทย മലയാളം नेपाली Magyar ქართული తెలుగు Македонски Svenskaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی پەسەند بوو كە لە دوو ڕكاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی لدووای خوێندنی سورەتی -الفاتحة-؛ ئەم سورەتانە بخوێنێت: لە ڕكاتی یەكەمدا؛ سورەتی -الكافرون-، ولە ڕكاتی دووەمدا؛ سورەتی -الإخلاص-.فوائد الحديث
سوننەتە ئەم دوو سوڕەتە بخوێندرێت لە پاش سورەتی -الفاتحة-؛ لە دوو ڕكاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی.
ئەم دوو سورەتە پێیان دەووترێـت دوو سوڕەتی -الإخلاص-؛ چونكە سورەتی -الكافرون- خۆدابڕان وبەرائەتی تێدایە لە هەموو شتێك كە موشریكەكان دەیپەرستن جگە لە خوای گەورە، وئەوان بەندەی الله نین چونكە شیرك وهاوبەش بڕیاردانیان دەبێتە هۆی پوچەڵبوونەوەی كردەوەكانیان، والله -سبحانه وتعالی- تەنها ئەوە شایستەی پەرستن، هەروەها سورەتی -الإخلاص- وەكو ڕوونە تەوحیدی -بەتاكدانانی- الله ودڵسۆزبوون بۆ ئەوی تێدا باسكراوە لەگەڵ ڕوونكردنەوەی سیفەتەكانی.
التصنيفات
سیفەتی نوێژ