پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کاتێک لەسەر مینبەر بوو: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: دوو (ڕکات) دوو (ڕکات)، ئەگەر ترسا لەوەى بەیان…

پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کاتێک لەسەر مینبەر بوو: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: دوو (ڕکات) دوو (ڕکات)، ئەگەر ترسا لەوەى بەیان بێت؛ یەک ڕکات ئەنجامدەدات، ئەمە (نوێژی) ویترە بۆ هەموو نوێژەکەى

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کاتێک لەسەر مینبەر بوو: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: «دوو (ڕکات) دوو (ڕکات) ئەنجامدەدرێت، ئەگەر ترسا لەوەى بەیان بێت (بانگی بەیانی بدات)؛ یەک ڕکات ئەنجامدەدات، ئەمە (ئەم یەک ڕکاتە نوێژی) ویترە بۆ هەموو نوێژەکەى»، ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەیووت: «کۆتا نوێژتان لە شەودا با نوێژی ویتر بێت؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە ئەمە کردووە»، ولە گێڕانەوەیەکدا: بە ئیبن عومەر ووترا: «مەبەست لە (مَثْنَى مَثْنَى: دوو -ڕکات- دوو -ڕکات-) چییە؟ ئەویش (ئیبن عومەر) ووتی: «سەلام بداتەوە پاش تەواوکردنی هەموو دوو ڕکاتێک».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کاتێک لەسەر مینبەر بوو: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟): واتا حوکمی شەرعی چییە لەو حوکمانەى خواى گەورە فێرتی کردووە سەبارەت بە ژمارەى ڕکاتەکانى شەونوێژکردن، ئایا ئەو ڕکاتانە جیاواز ئەنجامدەدرێن یان پێکەوە بە یەکجار ئەنجامدەدرێن، ولە گێڕانەوەیەکدا لە هەردوو سەحیحدا هاتووە:[كيف صلاة الليل] واتە: [شەونوێژ چۆن ئەنجامدەدرێت؟]. (فەرمووی: دوو -ڕکات- دوو -ڕکات ئەنجامدەدرێت-): ئەم دووبارەکردنەوەیە بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەى دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامدەدرێت، مانای ئەوەیە باشتر شێوەیە ئەوەیە لە پاش ئەنجامدانى هەموو دوو ڕکاتێک سەلام بداتەوە، هەروەکو ئیبن عومەر ڕاڤەى کردووە -ڕەزاى خواى لێبێت-؛ بەڵام ئەمە نوێژی ویتر ناگرێتەوە ئەگەر نوێژی ویتر بکات بە سێ یان پێنج یان حەوت ڕکات ئەوا دەتوانێت پێکەوە ئەو ڕکاتانە ئەنجامبدات وپاشان لە ڕکاتی کۆتاییدا سەلام دەداتەوە. (ئەگەر ترسا لەوەى بەیان بێت -بانگی بەیانی بدات-؛ یەک ڕکات ئەنجامدەدات): واتا ئەگەر ترسا لەوەى بەیان دەربکەوێت -الفجر الصادق- وبانگ بدات دەبێت یەک ڕکات نوێژی ویتر بکات بێگومان دەبێت تەشەهود -تەحیات- بخوێنێت وسەلام بداتەوە. (ئەمە -ئەم یەک ڕکاتە نوێژی- ویترە بۆ هەموو نوێژەکەى): واتا ئەم تاکە ڕکاتەى کە زیاد کرا لە کۆتاییدا بۆ ڕکاتە جووتەکان دەبێتە هۆی ئەوەى نوێژەکەى بە ڕکاتی ویتر -تاک- کۆتایی بێت. (ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەیووت:): واتا گێڕەرەوەى فەرموودەکە لە ئیبن عومەرەوە دەیگێڕێتەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە دەیووت. (کۆتا نوێژتان لە شەودا با نوێژی ویتر بێت): واتا با کۆتا ڕکات ونوێژی شەونوێژتان؛ ڕکاتی ویتر بێت، پاشان ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- ڕوونیکردەوە ئەمە ڕستەیە کۆشش وئیجتیهادێک نییە لە لایەن ئەوەوە. (چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە ئەمە کردووە): واتا با بە نوێژی -ڕکاتى- ویتر کۆتایی بهێندرێت بە شەونوێژکردن هەروەکو چۆن نوێژی مەغریب نوێژی ویتری نوێژەکانى ڕۆژە ولە کۆتاییدایە؛ بەهەمان شێوە نوێژی ویتر لە شەونوێژدا. (ولە گێڕانەوەیەکدا: بە ئیبن عومەر ووترا: مەبەست لە -مَثْنَى مَثْنَى: دوو ڕکات دوو ڕکات) چییە؟): ئیبن عومەر مەبەستی پێغەمبەری ڕوونکردەوە -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: (سەلام بداتەوە پاش تەواوکردنی هەموو دوو ڕکاتێک): دوو ڕکات نوێژ ئەنجامدەدەیت؛ پاشان سەلام دەدەیتەوە، پاشان دوو ڕکات نوێژ ئەنجامدەدەیت؛ پاشان سەلام دەدەیتەوە، بە بێ هیچ زیادەیەک بۆ سەریان.

التصنيفات

شەو نوێژکردن