إعدادات العرض
پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە
پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە
لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، وشوێنی قامچی یەکێکتان لە بەهەشتدا خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە، ودەرچوونێکی بەندە لە بەیانیان وئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളം Tiếng Việt Nederlands Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Română ไทย मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە مانەوە ئەگەر تەنها بۆ ڕۆژێكیش بێت لە سنووری نێوان مسوڵمانان وكافرەكان بۆ پاسەوانیكردنی مسوڵمانان لەپێناوی خوای گەورە؛ ئەم كردەوەیە خێرترە لە دونیا وئەوەی تێیدایە، وشوێنی قامچیەك لە بەهەشتدا كە لە جیهاددا بەكاردەهێنرێت؛ خێرترە لە دونیا وئەوەی تێیدایە، وپاداشتی ڕێكردن لە سەرەتای ڕۆژدا هەتاوەكو نیوەڕۆ وڕێكردن لە پاش نیوەڕۆ هەتاوەكو شەو لەپێناو خوای گەورە ئەگەر تەنها بۆ جارێكیش بێت؛ ئەمە خێرترە لە دونیا وئەوەی تێیدایە.فوائد الحديث
فەزڵ وپلەپایەى پاسەوانی کردن لەپێناو خواى گەورە؛ چونکە نەفس تووشی مەترسی دەبێت، وهۆكارە بۆ بەرزكردنەوەی وشەی الله وسەرخستنی ئاینەكەی، بۆیە پاداشتی یەک ڕۆژ پاسەوانى کردن لەپێناو خواى گەورە؛ خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە.
کەمی وبێنرخی دونیا بە بەراورد لەگەڵ قیامەت، چونکە شوێنی قامچیەک لە بەهەشتدا خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە.
فەزڵ وپلەوپایەى جیهاد کردن لەپێناو خواى گەورە، ومەزنی پاداشتی، چونکە پاداشتی دەرچوونێکی کەم لە بەیانیان یان ئێواران بۆ جیهاد کردن خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە.
كاتێك دەفەرموێت: (لە پێناو خوای گەورە)؛ ئەمە بەڵگەیە لەسەر گرنگی دڵسۆزی، وپاداشتی ئەم كردەوەیە لەسەری بنیات دەنرێت.