إعدادات العرض
نابێت هیچ کەسێک دە جەڵد زیاتری لێبدرێت مەگەر بەهۆی جێبەجێکردنی سنوورێک لە سنوورەکانى خواى گەورە
نابێت هیچ کەسێک دە جەڵد زیاتری لێبدرێت مەگەر بەهۆی جێبەجێکردنی سنوورێک لە سنوورەکانى خواى گەورە
لە ئەبی بوردەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «نابێت هیچ کەسێک دە جەڵد زیاتری لێبدرێت مەگەر بەهۆی جێبەجێکردنی سنوورێک لە سنوورەکانى خواى گەورە».
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളം Tiếng Việt অসমীয়া Kiswahili Nederlands ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Română ไทย తెలుగు मराठी دری አማርኛ বাংলা Malagasy Македонски Tagalog Українськаالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی زیاتر لە دە جەڵد لە كەسێك بدرێت مەگەر لە تاوانەكاندا، مەبەست لێی ئەو ژمارە دیاریكراوە نییە كە خاوەن شەریعەت دایناوە لە جەڵد یان لێدان یان سزایەكی تایبەتی، بەڵكو مەبەست ئەوەیە لێدان بۆ تەمبێ كردن نابێت زیاتر لە دە جەڵدە بێت وەكو جەڵدە لێدانی هاوسەر ومنداڵ.فوائد الحديث
ئەو سنوورانەى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- فەرمانى پێیان کردووە یان نەهی لێیان کردووە؛ هەندێک سزایان لەسەرە دەبنە هۆی جێبەجێکردنیان ئەگەر فەرمان بوو یان دوورکەوتنەوە لێیان ئەگەر نەهی لێکراو بوو، یان بڕیاری لەسەر دراوە لە لایەن دانەری شەریعەتەوە، یان بڕیاردان لەسەری دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندیەک بەپێی لێکدانەوەى دادوەر -فەرمانڕەوا-.
تەمبێ کردن پێویستە کەم وسووک بێت، وهێندە بێت بە ئەنجامدانی ئاراستە کردن وترساندن بێتە دی، بۆیە نابێت لە دە جەڵدە زیاتر بێت ئەگەر پێویست بوو، وباشتر وایە تەمبێیان بکات بەبێ لێدان، بەڵکو بە ئاراستە وڕێنموێنی وفێركردن وڕێنیشاندان وهاندان؛ چونکە ئەمانە زیاتر قبوڵ دەکرێن وهەروەها نەرمونیان بێت لەکاتى فێرکرندا، وحاڵەتەکان دەگۆڕێت لەم باسەدا بە جیاوازیەکی زۆر، بۆیە پێویستە چاکترین شێواز جێبەجێ بکرێت.
التصنيفات
حوکمەکانی سزادان (التعزیر)