إعدادات العرض
هەرکەسێک سەگ ڕابگرێت جگە لە سەگی ڕاوکردن یان سەگی مەڕوماڵات^؛ ئەوا هەموو ڕۆژێک دوو قیرات^^ لە -پاداشتی- كردەوەی کەم دەکاتەوە
هەرکەسێک سەگ ڕابگرێت جگە لە سەگی ڕاوکردن یان سەگی مەڕوماڵات^؛ ئەوا هەموو ڕۆژێک دوو قیرات^^ لە -پاداشتی- كردەوەی کەم دەکاتەوە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سەگ ڕابگرێت جگە لە سەگی ڕاوکردن یان سەگی مەڕوماڵات^؛ ئەوا هەموو ڕۆژێک دوو قیرات^^ لە -پاداشتی- كردەوەی کەم دەکاتەوە». سالم دەڵێت: ئەبو هوریرە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە خاوەنی کێڵگە بوو دەیووت: «یان سەگی کێڵگە». (سەگی مەڕوماڵات: مەبەست ئەو سەگەیە کە پاسەوانى مەڕوماڵات دەکات ولەگەڵ شوان دەردەچێت)، (قیرات: واتا بڕێکی مەزن لە پاداشت)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം Русский Tiếng Việt অসমীয়া Kiswahili Nederlands ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Română ไทย తెలుగు मराठी دری አማርኛ Malagasy Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە ڕاگرتنی سەگ، مەگەر بۆ پێویستی ڕاوكردن، یان پاسەوانیكردنی مەڕوماڵات وكشتوكاڵ، وئەوەی ڕایبگرێت بۆ مەبەستی تر جگە لەمانە ئەوا هەموو ڕۆژێك دوو قیرات لە پاداشتی كردەوەكانی كەم دەبێتەوە؛ قیراتیش ئەندازەیەكی زانراوە لە لای الله -سبحانه وتعالی-.فوائد الحديث
ڕێگەپێدراو نییە مسوڵمان سەگ ڕابگرێت، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت كە باسكراوە.
قەدەغە كردنی ڕاگرتنی سەگ؛ هۆكارەكەی ئەوەیە خراپە وزیانی زۆری تێدایە، وبە سەحیحی لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: فریشتەکان ناچنە ماڵێکەوە ئەگەر سەگی تێدا بێت، چونکە پیسیەکی زۆر قێزەونی پێوەیە بەتایبەت لە لیکی دەمیدا کە لاناچێت مەگەر پاش شۆردنی دووبارەکراو بە خۆڵ وئاو.
التصنيفات
ڕاوکردن