إعدادات العرض
پەلە بکەن لە ناشتنی جەنازە، ئەگەر چاکەکار بێت؛ ئەوا بەرەو خێرێک پێشی دەخەن، وئەگەر جگە لەوە بێت (خراپەکار بێت)؛ ئەوا شەڕێکە لەسەر گەردنی خۆتان لای دەبەن
پەلە بکەن لە ناشتنی جەنازە، ئەگەر چاکەکار بێت؛ ئەوا بەرەو خێرێک پێشی دەخەن، وئەگەر جگە لەوە بێت (خراپەکار بێت)؛ ئەوا شەڕێکە لەسەر گەردنی خۆتان لای دەبەن
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەلە بکەن لە ناشتنی جەنازە، ئەگەر چاکەکار بێت؛ ئەوا بەرەو خێرێک پێشی دەخەن، وئەگەر جگە لەوە بێت (خراپەکار بێت)؛ ئەوا شەڕێکە لەسەر گەردنی خۆتان لای دەبەن».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português Tiếng Việt Nederlands Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Română ไทย मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە خێراكردن لەكاتی ئامادە كردنی جەنازە ونوێژ كردن لەسەری وناشتنی؛ چونكە ئەگەر چاكەكار بێت ئەوا بۆ خێرێك پێشی دەخەن بەرەو نیعمەتەكانی نێو گۆڕ، وئەگەر چاكەكار نەبێت؛ ئەوا شەڕێكە لە گەردنی خۆتان لایدەدەن.فوائد الحديث
ئیبن حەجەر دەڵێت: سونەتە پەلە كردن لەم بابەتەدا، بەڵام پەلەكردنێك نەبێت كە مەترسی دروست بكات بۆ سەر لاشەی مردووەكە وببێتە هۆی ئەوەی شتێكی خراپی بەسەردا بێت، یان ببێتە هۆی بارگرانی لەسەر هەڵگرانی جەنازەكە یان لەسەر ئەوانەی لەگۆڕ دەینێژن.
پەلەکردن لێرەدا بەستراوەتەوە بەوەى ئەگەر مردنی لەناکاو نەبێت چونکە ئەگەر لەناکاو بێت ترس هەیە لەوەى لەهۆش خۆی چووبێت، بۆیە پێویستە لەگۆڕی دانەنێن هەتاوەکو لەمردنی دڵنیا دەبن، یان لەدواخستنی ناشتی بەرژەوەندیەک هەبێت وەكو زۆربوونی نوێژخوێنان یان ئامادەبوونی کەسە نزیکەکانى بەمەرجێك ترس نەبێت لەوەى لاشەى خراپ بێت.
هاندان بۆ پەلە كردن لە ناشتنی جەنازە ئەمیش لە بەرژەوەندی مردووەكەیە ئەگەر ئاسوودە بێت، یان لە بەرژەوەندی ئەوانەیە كە دەینێژن ئەگەر خراپەكار بووبێت.
نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ وازهێنان لە هاوڕێیەتی كەسی خراپەكار وشوێنكەوتووی پوچەڵ.
التصنيفات
هەڵگرتنی مردوو ولە گۆڕ دانانی