إعدادات العرض
1- ئایا نازانیت کە ئیسلام هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وکۆچ کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وحەج کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە؟
2- ئەوەى ئامادەی جەنازە بێت ونوێژی لەسەر بکات؛ ئەوا قیراتێکی بۆ هەیە، وئەوەى ئامادە بێت هەتا لە گۆڕ دادەنرێت؛ ئەوا دوو قیراتی بۆ هەیە، ووترا: دوو قیرات چییە؟ فەرمووی: وەکو دوو چیای مەزن
3- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی حەوت شتی پێکردن، ونەهی لێکردین لە حەوت شت
4- پەلە بکەن لە گۆڕدانانى جەنازە، ئەگەر چاکەکار بێت؛ ئەوا بەرەو خێرێک پێشی دەخەن، وئەگەر جگە لەوە بێت؛ ئەوا شەڕێکە لەسەر گەردنی خۆتان لای دەبەن