پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئیستیخارەی دەکردین لە هەموو کاروبارێکماندا هەروەکو فێرکردنی سورەتێک لە قورئان

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئیستیخارەی دەکردین لە هەموو کاروبارێکماندا هەروەکو فێرکردنی سورەتێک لە قورئان

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزایان خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئیستیخارەی دەکردین لە هەموو کاروبارێکماندا هەروەکو فێرکردنی سورەتێک لە قورئان»، ودەیفەرموو: «ئەگەر هەریەکێکتان نیازی ئەنجامدانى کارێکی هەبوو، ئەوا با دوو ڕکات جگە لە فەرز -دوو ڕکاتی سونەت- ئەنجام بدات، وپاشان بڵێت: (اللهم إني أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ، وأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ، وأَسْأَلُكَ من فَضلك العظيم، فإنك تَقْدِرُ ولا أَقْدِرُ، وتعلمُ ولا أعلمُ، وأنت عَلَّامُ الغُيُوبِ. اللهم إن كنتَ تعلم أن هذا الأمر خيرٌ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي)^، یان فەرمووی: (عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ، فاقْدُرْهُ لي ويَسِّرْهُ لي، ثم بَارِكْ لي فيه. وإن كنت تعلمُ أن هذا الأمر شرٌّ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي)^^، یان فەرمووی: (عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ؛ فاصْرِفْهُ عَنِّي، واصْرِفْنِي عنه، واقْدُرْ لِيَ الخيرَ حيث كان، ثم أَرْضِنِي به)~، و فەرمووی: «پاشان ناوی پێویستیەکەى دەڵێت». ^(خودایە من داواى ڕێنیشاندانت لێدەكەم -بۆ خێر وچاكە- بە زانستى خۆت، و داواى هێز وتوانات لێدەكەم بە هێز وتواناى خۆت، وداوات لێ دەكەم لە فەزڵى هەرە گەورەى خۆت، چونكە تۆ توانات بەسەر هەموو شتێكدا هەیە ومن توانام بەسەریدا نییە، وتۆ زانستى ڕەها وبێ سنورت لە لایە كە من لام نییە ونازانم، وتۆ زانا وشارەزاى بە پەنهانی ونهێنیەكان، پەروەردگارا ئەگەر دەزانیت ئەم كارە خێرى تێدایە بۆ دین وژین ودواڕۆژم)، ^^(وبۆ ئێستا وداهاتووم؛ ئەوا بیسازێنە وئاسانى بكە بۆم وپاشان فەڕ وبەرەكەتى تێبكە بۆم، وئەگەر ئەم كارە شەڕ وخراپەیە بۆ دین وژین وگوزەران ودواڕۆژم)، ~(وبۆ ئێستا وداهاتووم؛ ئەوا دوورى بخەرەوە لێم ومنیش لەو دووربخەرەوە وخێرم بۆ بڕیار بدە لە هەرشوێنێكدا بێت، پاشان ڕازیم بكە پێی)

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەگەر مسوڵمان بیەوێت كارێك بكات كە نازانێت شێوازە دروستەكەی كامەیە؛ ئەوا ڕێگەپێدراوە نوێژی ئیستیخارە بكات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی فێری نوێژی ئیستیخارە دەكرد هەروەكو چۆن فێری سورەتێكی قورئانی دەكردن، دوو ڕكات نوێژ دەكات -نوێژی سونەت نەك فەرز-، پاشان نزا دەكات ودەڵێت: (اللهم إني أَسْتَخِيرُكَ:خودایە من داواى ڕێنیشاندانت لێدەكەم -بۆ خێر وچاكە-)؛ داوات لێدەكەم سەركەوتووم بكەیت بۆ بژاردنی خێرترینیان لە نێوان دوو بژاردەدا، وداوات لێدەكەم (بِعِلْمِكَ:بە زانستی خۆت)؛ كە فراوانە ودەوری هەموو شتێكی داوە، (وأَسْتَقْدِرُكَ:و داواى هێز وتوانات لێدەكەم)؛ هێز وتوانام پێببەخشیت چونكە هیچ هێز وتوانایەكم نییە مەگەر ئەوەی تۆ پێمی دەبەخشیت، (بِقُدْرَتِكَ:بە هێز وتوانای خۆت)؛ كە زاڵە بەسەر هەموو شتێكدا وهیچ شتێك لە ژێر دەسەڵات وتوانای تۆ دەرناچێت، (وأَسْأَلُكَ من فَضلك:داوات لێدەكەم لە فەزڵی خۆت)؛ وچاكەكاریت، (العظيم:كە فرە مەزنە)؛ وفراوانە؛ چونكە بەخشینت فەزڵێكە لە لایەن تۆوە، وهیچ یەكێك مافی بەسەر تۆوە نییە لە هیچ نیعمەتێكدا، (فإنك تَقْدِرُ:چونكە تۆ توانات هەیە)؛ بەسەر هەموو شتێكدا ومن لاواز وبێ دەسەڵاتم، (ولا أَقْدِرُ:ومن ناتوانم)؛ هیچ شتێك بكەم مەگەر بە یارمەتی تۆ، (و)؛ تۆ، (تعلمُ:دەزانیت)؛ بە زانستی گشتگیری خۆت كە دەوری ناخ وڕووكەشی هەموو شتێكی داوە، وهەموو خێر وشەڕێك دەزانیت، (و)؛ من، (لا أعلمُ:نازانم)؛ هیچ شتێك مەگەر بە سەرخستن وهیدایەتی تۆ نەبێت، (وأنت عَلَّامُ الغُيُوبِ:وتۆ زانا وشارەزاى بە پەنهانی ونهێنیەكان -بە غەیب)؛ تۆ خاوەنی زانستی ڕەها، ودەسەڵاتی چەسپاویت، وهیچ یەكێك ناتوانێت خاوەنی شتێك بێت لەمانە مەگەر ئەوە نەبێت كە تۆ لە قەدەردا بۆیت نووسیوە وتوانات پێداوە خاوەنی بێت. پاشان مسوڵمان داوا لە پەروەردگاری دەكات ودەپاڕێتەوە، وناوی شتە داواكراوەكەی دەهێنێت ودەڵێت: (اللهم:خودایە)؛ كارەكەم بە تۆ سپارد، ئەگەر (إن كنتَ تعلم:دەزانیت)؛ لە زانستی خۆتدا كە ئەم شتە، (ويسمي حاجته:وناوی پێویستیەكەی دەڵێـت)؛ وەكو كڕینی خانوویەك، یان كڕینی ئۆتۆمبێلێك، یان هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێك یان هەرشتێكی تر. ئەگەر ئەم شتە لە زانستی تۆدا هاتبێت كە (خيرٌ لي في ديني:خێری تێدایە بۆ ئاینم)؛ كە بڕبڕەی پشتی وپارێزەری هەموو شتێكمە، (ومَعَاشِي:ولە ژیانم)؛ ولە دونیام، (وعَاقِبَةِ أَمْرِي:وبۆ دوا ڕۆژم)؛ وسەرەنجامی هەموو كارێكم، یان فەرمووی: (في عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ:بۆ ئێستا وداهاتووم)؛ لە دونیا وقیامەتدا، (فاقْدُرْهُ:ئەوا بیسازێنە)؛ وئامادەی بكە وجێبەجێ بێت، (لي:بۆ من)، (ويَسِّرْهُ لي:وئاسانی بكەم بۆم)، (ثم بَارِكْ:پاشان بەرەكەت وپیرۆزی)؛ وزۆری خێر، (لي فيه:ببەخشە پێم تێیدا)، (وإن كنت تعلمُ:وئەگەر دەزانیت)؛ ئەی الله، (أن هذا الأمر:كە ئەم شتە)؛ كە داوای ئیستیخارە وبژاردنم لە تۆ كردووە تێیدا، (شرٌّ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي -أو قال:- في عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ؛ فاصْرِفْهُ عَنِّي، واصْرِفْنِي عنه، واقْدُرْ لِيَ الخيرَ حيث كان، ثم أَرْضِنِي به:شەڕ وخراپەیە بۆ دین وژین وگوزەران ودواڕۆژم -يان فەرمووی:- وبۆ ئێستا وداهاتووم؛ ئەوا دوورى بخەرەوە لێم ومنیش لەو دووربخەرەوە وخێرم بۆ بڕیار بدە لە هەرشوێنیكدا بێت، پاشان ڕازیم بكە پێی)؛ وڕازیم بكە بە هەموو قەزا وقەدەرێكت لەوەی پێم خۆشە ولەوەیشی كە پێم ناخۆشە.

فوائد الحديث

زۆری بەپەرۆشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى ئەم نوێژە فێری هاوەڵانی بکات؛ چونکە سوود وخێری زۆری تێدایە.

ئەنجامدانى نوێژی ئیستیخارە ؛ سونەتە وهەروەها نزا کردن بەو شێوەى لە سونەتدا هاتووە.

ئەنجامدانى نوێژی ئیستیخارە ونزا کردنەکە بۆ شتە ڕێگەپێدراوەکانە کە مرۆڤ دوودڵە سەبارەتیان، ونابێت لە فەرمانێكی واجب یان سونەت بێت؛ چونکە بنچینە بریتیە لە جێبەجێکردنیان، بەڵام ڕێگەپێدراوە نوێژی ئیستیخارە بکات لەو شتانەى پەیوەستە بە واجب وسونەتەکان، وەکو بۆ نمونە : دیاریکردنی هاوەڵانی لە گەشتدا بۆ حەج وعومرە وهتد.

واجب وسونەت؛ ئیستیخارە ناكرێت بۆ ئەنجامدانیان، هەروەها حەرام ومەكروهـ ئیستیخارە ناكرێت بۆ وازهێنان لێیان.

لە پاش نوێژکردن نزاکە دەڵێت چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (پاشان -پاش نوێژەکە- با بڵێت)، وئەگەر پێش سەلامدانەوە نزاكە بڵێت ئاساییە.

واجبە لەسەر بەندە هەموو شتێکی ژیانی بسپێرێت بە الله، هەروەها واجبە بەریئبوونی لە ھێز وتوانای خۆی ڕابگەیەنێت چونکە بەندە هیچ ھێز وتوانایەکی نییە مەگەر بە یارمەتی وهێزی الله -سبحانه وتعالى-.

التصنيفات

نوێژی ئیستیخارە