هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد

هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد.

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت ئەو كەسەی خوای گەورە دوو كچ یان دوو خوشكی پێ ببەخشێت؛ پاشان هەستێت بە بەخێوكردنیان وپەروەردە كردنیان وڕێنموێنی كردنیان بۆ خێر وچاكە وئاگاداریان بكاتەوە لە شەڕ وخراپە هەتاوەكو گەورە دەبن وپێدەگەن، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت لەگەڵ پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەكو چۆن پەنجەی شایەتمان وپەنجەی ناوەڕاست پێكەوەن.

فوائد الحديث

پاداشتی گەورە بۆ ئەوانەى سەرپەرشتیاری کچان دەکەن وپەروەردەیان دەکەن هەتاوەکو باڵغ دەبن وشوو دەکەن، و بەهەمان شێوە خوشکیش.

پاداشتی پەروەردە وبەخێوكردنی كچان زیاترە لە كوڕان؛ و هاوشێوەی ئەمە دەرهەق بە كوڕان باس نەكراوە، بەخێوكردنی كچان ودابینكردنی پێویستیەكانیان گرنگترە بە بەراورد لەگەڵ كوڕان؛ چونكە كچ شەرم دەكات وداپۆشراوە وڕاستەوخۆ ناتوانێت پێویستیەكانی خۆی جێبەجێ بكات، وناتوانێت وەكو كوڕ هەڵسوكەوت بكات، هەروەها باوك خواستی خۆبەهێزكردنی پێیان نییە بەسەر دوژمنەكان، وپشتیان پێ نابەستێت بۆ زیندووێتی ناوی وبەردەوامی ڕەچەڵەكی؛ بە بەراورد لەگەڵ كوڕان وهۆكاری تر، بۆیە پێویستە ئارامگرتن ودڵسۆزی هەبێت لەو كەسەی كە خەرجیان لەسەر دەكات لەگەڵ نیەتی چاك؛ بۆئەوەی پاداشتی مەزن وەردەگرێت، ودەبێت بە هاوەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قیامەتدا.

نیشانەكانی باڵغ بوونی ئافرەت: پانزە ساڵ تەواو بكات، یان تووشی سوڕی مانگانە بێت ئەگەرچیش نەگەیشتبێتە پانزە ساڵ، یان مووی دامێنی دەبکەوێت، یان تووشی لەشگرانی بێت بەهۆی دابەزینی مەنی لە خەوندا.

قورتوبی دەڵێت: (هەتاوەكو پێدەگەن)؛ مەبەست لێی ئەوەیە كاتێك دەگەن بە حاڵەتێك سەربەخۆ دەبن، ئەمیش كاتێك لە ئافرەتدا ڕوودەدات كە مێردیان هەبێت، مەبەست لە پێگەیشتن ئەوە نییە تووشی سوڕی مانگانە بێت وئەركە شەرعیەكانی لەسەر واجب بێت؛ چونكە لەوەیە پێش ئەم حاڵەتە هاوسەرگیری بكات ومێردەكەی خەرجی لەسەر بكات وچیتر پێویستی بەوە نەبێت سەرپەرشتیارەكەی خەرجی لەسەر بكات، ولەوەیە تووشی سوڕی مانگانە بێت وسەربەخۆ نەبێت لە هەربەرژەوەندییەك وئەگەر وازی لێبهێندرێت تیادەچێت وهەموو كاروبارێكی خراپ دەبێت، بەڵكو لەم حاڵەتەدا شایستەترە بەتەواوی بپارێزرێت هەتاوەكو بە شووی دەدات، بەهۆی ئەم مانایەوە زانایانمان فەرموویانە: خەرجی باوك لەسەر كچ لاناچێت ئەگەر باڵغیش بێت هەتاوەكو دەچێتە ماڵە مێردی خۆی.

التصنيفات

فەزڵی کردەوە چاکەکان