پێنج شتم پێدراوە، بە هیچ یەكێك لە پێش من نەدراوە

پێنج شتم پێدراوە، بە هیچ یەكێك لە پێش من نەدراوە

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «پێنج شتم پێدراوە، بە هیچ یەكێك لە پێش من نەدراوە: پێم بەخشراوە چاندنی ترس (لە دڵی دوژمنەکان) پێش گەیشتن پێیان بە ماوەی مانگێک، وزەوی کراوە بە مزگەوت وهۆکاری پاککردنەوە بۆ من، بۆیە لە هەر شوێنێک پیاوێک لە ئومەتەکەم گەیشتە کاتی نوێژ کردن ئەوا با نوێژ بکات، وغەنیمە (دەستکەوتەکانی جەنگ) بۆ من حەڵاڵکراوە وبۆ هیچ كەسێك لە پێش من حەڵاڵ نەکرابوو، وشەفاعەت کردنم پێبەخشراوە، وپێغەمبەرانی تر دەنێردران بۆ قەومەکەی خۆیان بە تایبەتی، ومن نێردراوم بۆ هەموو خەڵکی بە گشتی».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە پێنج تایبەتمەندی بە ئەو بەخشیووە كە بە هیچ پێغەمبەرێكی تر نەبەخشراوە لەپێشی: یەكەم: بە ترساندن سەرخراوم، ترس دەچێنرێتە نێو دڵی دوژمنانم ئەگەرچیش دووری نێوانمان بە ئەندازەی مانگێكە. دووەم: زەوی كراوە بە مزگەوت بۆ ئێمە؛ لە هەرشوێنێك بین نوێژەكانمان دەكەین، وخاكی سەر زەوی پاككەرەوەیە بۆمان لەكاتی نەبوونی ئاودا. سێیەم: دەستكەوتەكانی جەنگ (غەنیمە) بۆ ئێمە حەڵاڵ كراوە، ئەمیش ئەو شتومەكانەیە كە مسوڵمانان دەستیان دەكەوێت لەكاتی جەنگیان دژی كافرەكان. چوارەم: شەفاعەتی مەزنم پێبەخشراوە؛ بۆ هێوركردنەوەی خەڵكی لە ناڕەحەتی وەستان لە ڕۆژی قیامەتدا. پێنجەم: بۆ هەموو خەڵكی نێردراوم؛ بۆ هەموو مرۆڤ وجنۆكەكان، بەپێچەوانەی پێغەمبەرانی پێشوو كە بەتایبەتی دەنێردران بۆ گەلەكانیان.

فوائد الحديث

ڕێگەپێدراوە بەندە نیعمەتەکانى خواى گەورە بژمێرێت بە باسكردنیان ودەبڕینی سوپاسگوزاری لەسەر بەخشینیان.

ئاماژەیە بۆ فەزڵی خوای گەورە بەسەر ئەم ئومەتە وپێغەمبەرەكەی ؛ بە بەخشینی ئەم تایبەتمەندیانە پێیان.

واجبێتی نوێژکردن ئەگەر کاتی هات وئەگەر لەسەر هەرحاڵەتێک بوو، وئەوەندەی دەتوانێت ئەنجامی دەدات لە مەرجەکانى وپایەکانی و واجبەکانى.

ئەو شەفاعەتەی تایبەتە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشراوە لەنێو پێغەمبەراندا، چەند جۆرێكە: - شەفاعەتكردنی بۆ هەموو خەڵكی بۆئەوەی بڕیار لەسەر دادوەری كردن بدرێت لەنێوان بەندەكان. - شەفاعەتكردنی بۆ ئەوەی خەڵكی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە. - شەفاعەتكردنی بۆ مامی ئەبو تاڵیب بەتایبەتی بۆئەوەی سزای دۆزەخی لەسەر كەم بكرێتەوە نەك لە دۆزەخ دەربچێت؛ چونكە لەسەر كوفر مرد.

سیفەت وتایبەتمەندیەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆرن وهەموویان لەم فەرموودەیەدا باس نەكراون، لەوانەیش: (جوامع الكلم)ی پێبەخشراوە؛ واتا وشەی كەم دەڵێت بەڵام مانای زۆر و بەنرخ دەبەخشن، وكۆتا پێغەمبەرە، وڕیزەكانی ئێمە لەكاتی نوێژدا وەكو ڕیزەكانی فریشتەكانە وزۆر تایبەتمەندی تریش.

التصنيفات

پێغەمبەرمان موحەمەد ﷺ