إعدادات العرض
پرسیارم لە عائیشە كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتم: ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بگەڕایەتەوە بۆ ماڵەکەى بە چی شتێک دەستی پێدەکرد؟ ووتی: «بە سیواک کردن
پرسیارم لە عائیشە كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتم: ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بگەڕایەتەوە بۆ ماڵەکەى بە چی شتێک دەستی پێدەکرد؟ ووتی: «بە سیواک کردن
لە شورەیحی کوڕی هانیئەوە دەڵێت: پرسیارم لە عائیشە كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتم: ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بگەڕایەتەوە بۆ ماڵەکەى بە چی شتێک دەستی پێدەکرد؟ ووتی: «بە سیواک کردن».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල Hausa Kiswahili Português Nederlands Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી አማርኛ پښتو ไทย മലയാളം नेपाली ქართული Magyar తెలుగుالشرح
سوننەت وڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو كە دەستی دەكرد بە سیواك كردن لە پێش چوونە ماڵەوە؛ لە هەركاتێك لە شەو یان لە ڕۆژدا.فوائد الحديث
سیواك كردن بەشێوەیەكی گشتی لە هەموو كاتێكدا ؛ ڕێگەپێدراوە، وشەریعەت زیاتر جەختی لەسەر كردوەتەوە لەم كاتانەدا، لەوانەیش: كاتی چوونە ماڵ، و لەكاتی نوێژ، و لەكاتی دەستنوێژگرتن، و لەپاش هەستان لە خەو، و لەكاتی گۆڕانی بۆنی دەم.
ڕوونكردنەوەی بەپەرۆشی هاوەڵان لە پرسیاركردن سەبارەت بە حاڵ وگوزەران وسوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆئەوەی شوێنی بكەن.
وەرگرتنی زانست لە خاوەنەكانیەوە؛ ئەوانەی زاناترن سەبارەتی، ئاماژە بۆی لێرەدا؛ پرسیار لە عائیشە كرا -ڕەزای خوای لێبێت- سەبارەت بە حاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی چونە ماڵەوەی
جوانی مامەڵەکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خێزانەکانى، ئاماژە بۆی لێرەدا؛ سیواکی دەکرد لەكاتی چوونە ماڵەوە.
التصنيفات
سونەتەکانی فیترەت