با هەریەکێک لەئێوە لەکاتی مردندا گومانی باشی بە خوای گەورە هەبێت

با هەریەکێک لەئێوە لەکاتی مردندا گومانی باشی بە خوای گەورە هەبێت

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو؛ سێ ڕۆژ پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، فەرمووی: « با هەریەکێک لەئێوە لەکاتی مردندا گومانی باشی بە خوای گەورە هەبێت».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی مسوڵمانی داوە بۆئەوەی لەسەر حاڵەتێك بمرێت كە گومانی باشی بە الله هەیە؛ ئەمیش بە زاڵكردنی لایەنی هیوا وڕەجا لەكاتی سەرەمەرگدا بەوەی الله ڕەحمی پێدەكات ولێی خۆشدەبێت، چونكە ترس داواكراوە بۆ چاككردنی كردەوە، وئەو حاڵەتە كردەوە كردنی تێدا نییە، بۆیە داواكراوە لایەنی هیوا وڕەجا زاڵ بێت.

فوائد الحديث

بەپەرۆشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ڕێنموێنی کردنی ئومەتەکەى، وزۆری بەزەیی ونەرمونیانی بەرامبەریان لە هەموو حاڵەتێکدا، تەنانەت لە کاتی ئەو نەخۆشییەى کە تێیدا وەفاتی کرد ئامۆژگاری ئومەتەکەى دەکرد وڕێگاکانى ڕزگاربوونی پێ نیشان دەدان.

تەیبی دەڵێت: ئێستا كردەوەكانتان چاك بكەن بۆئەوەی گومانتان بە الله باش بێت لەكاتی مردندا، چونكە ئەوەی كردەوەی خراپ بێت ئەوا لەكاتی مردندا گومانی خراپ دەبێت بەرامبەر پەروەردگاری.

باشترین ڕەوشی بەندە ئەوەیە مامناوەند بێت لەنێوان هیوا وترس لەگەڵ زاڵبوونی خۆشەویستی، چونكە خۆشەویستی سوواریە، وهیوا ڕێبەرە، وترس لێخوڕە، وخوای گەورە یارمەتی دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانج بە فەزڵ وبەخشندەیی خۆی.

ئەو كەسەی نزیكە لە كەسێك گیان لەدەست دەدات؛ دەبێت یارمەتی بدات بۆئەوەی لایەنی هیوا وگومان باشی بە الله زاڵ بێت بەسەر دڵیدا، هەروەكو لەم فەرموودەیەدا هاتووە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی فەرموو سێ جار لەپێش مردنی.

التصنيفات

کردەوەکانی دڵ