إعدادات العرض
دونیا نەفرەتلێکراوە، وئەوەیشی تێیدایە نەفرەتلێکراوە، جگە لە یادی خواى گەورە نەبێت وئەوەى پەیوەندی (بە یاد وزیکری خوداوە) هەیە، وزانایەك یان فێرخوازێك
دونیا نەفرەتلێکراوە، وئەوەیشی تێیدایە نەفرەتلێکراوە، جگە لە یادی خواى گەورە نەبێت وئەوەى پەیوەندی (بە یاد وزیکری خوداوە) هەیە، وزانایەك یان فێرخوازێك
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «دونیا نەفرەتلێکراوە، وئەوەیشی تێیدایە نەفرەتلێکراوە، جگە لە یادی خواى گەورە نەبێت وئەوەى پەیوەندی (بە یاد وزیکری خوداوە) هەیە، وزانایەك یان فێرخوازێك».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa தமிழ் Nederlands Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી Magyar ქართული Română ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە دونیا وئەوەی تێیدایە خودا ڕقی لێیبەتی وسەرزەنشتكراوە، ودووخراوەتەوە لە ستایشی پەروەردگار بۆی، ئەوەی تێیدایە بە چاكە وەسف ناكرێت؛ چونكە هەمووی هۆكارە بۆ سەرقاڵبوون لە الله وبەندەكان لە ئەو دوور دەخەنەوە، مەگەر یادی الله نەبێت وئەوەی نزیكە لێوەی وهۆكارە بۆی لەو شتانەی خودا خۆشی دەوێت، یان زانایەك خەڵكی فێری زانستی شەرعی دەكات، یان فێرخوازێك فێری ئەم زانستە بێت.فوائد الحديث
ڕێگەپێدراو نییە نەفرەت کردن لە دونیا بەشێوەیەکی ڕەها؛ چونکە فەرموودەى تر هاتووە نەهی لەمە دەکات، بەڵام ڕێگەپێدراوە نەفرەت -لەعنەت- بکرێت لەو شتانەى تێیدایە کە بەندە دوور دەکەنەوە لە خواى گەورە وسەرقاڵی دەکەن لە گوێڕایەڵی وپەرستنی.
هەموو دونیا وئەوەى تێیدایە تەنها یاری وکات بەسەربردن وڕابواردنە؛ جگە لە یادی خواى گەورە وهۆکارە یارمەتیدەکان نەبێت بۆ یادی پەروەدگار.
ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپلەپایەى زانستی شەرعی وزانایان وفێرخوازانی.
ئیبن تەیمیە دەڵێت: ئەوەی تێیدایە؛ یان حەرامە وسەرزەنشتكراوە بەبێ هیچ گومان ولێكدانەوەیەك، یان حەڵاڵە بۆ كۆكردنەوە وشانازی وكێبڕكێ بەكاردێت؛ لە حەڵاڵدا ئەگەر ئەم سیفەتانە وهاوشێوەكانی تێدا بێت ئەوا بێزراوە لەلای ژیرەكان.
التصنيفات
سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا