إعدادات العرض
پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا
پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا
لە وەحشی کوڕی حەربەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (هەندێك لە هاوەڵان) ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟ ئەویش فەرمووی: «لەوەیە ئێوە بە جیا خواردن بخۆن؟» ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa Magyar ქართული Kiswahili සිංහල Română অসমীয়া ไทย Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរالشرح
هەندێك لە هاوەڵان پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتیان: ئێمە خواردن دەخۆین بەڵام تێر نابین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەوەیە لە كاتی خواردندا جیا ببنەوە؛ وهەركەسێكتان بە تەنها خواردن بخوات؟ ووتیان: بەڵێ. فەرمووی: هەمووتان پێکەوە کۆ ببنەوە وخواردن بخۆن ولە یەكتر جیا مەبنەوە، وناوى خودا بهێنن لەكاتی خواردندا ئەمیش بە ووتنی: (بسم الله)؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا وتێریش ببن.فوائد الحديث
کۆبوونەوە بۆ خواردن وناوهێنانى الله (ووتنی: بسم الله) لەکاتى خواردندا هۆکارە بۆ دابەزینی بەرەکەت بۆ سەر خواردنەکە، ودەبێتە هۆی تێربوونی ئەوانەى دەیخۆن.
پەرتەوازەیی وناکۆکی هەمووی شەڕ وخراپە، ویەکڕیزی وکۆبوونەوە هەمووی خێر وچاکە.
هاندان بۆ کۆبوونەوە لەكاتی خواردن وناوهێنانى الله (ووتنی: بسم الله) لەکاتى دەستپێكردنی خواردندا.
سیندی دەڵێت: بەهۆی كۆبوونەوە بەرەكەت دادەبەزێتە نێو ڕزق وڕۆزی، وبەهۆی ناوهێنانی الله -سبحانه وتعالی- (ووتنی: بسم الله) شەیتان ناتوانێت لە خواردنەكە بخوات.
التصنيفات
ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە