پشتیوانى لە براکەت بکە ئەگەر ستەمکار یان ستەملێکراو بێت

پشتیوانى لە براکەت بکە ئەگەر ستەمکار یان ستەملێکراو بێت

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پشتیوانى لە براکەت بکە ئەگەر ستەمکار یان ستەملێکراو بێت»، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دەبێت پشتیوانى بم وسەری بخەم کاتێک ستەمی لێدەکرێت، ئەی ئەگەر ستەمکار بێت چۆن پشتیوانى بم وسەری بخەم؟ ئەویش فەرمووی: «ڕێگری لێدەکەیت لەوەى ستەم بکات، ئەمە پشتیوانی کردن وسەرخستنێتی».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەوەی مسوڵمان دەبێت برای مسوڵمانی سەربخات وپشتیوانی لێبكات ئەگەر ستەمکار یان ستەملێکراو بێت، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دەبێت پشتیوانى بم وسەری بخەم کاتێک ستەمی لێدەکرێت بەوەی ستەمەكەی لەسەر لابدەم، ئەی ئەگەر ستەمکار بێت چۆن پشتیوانى بم وسەری بخەم؟ ئەویش فەرمووی: نەهی لێدەكەیت ودەستی دەگریت وڕێگری لێدەکەیت لەوەى ستەم بکات، ئەمە پشتیوانی کردن وسەرخستنێتی بەسەر شەیتان ونەفسی فەرمانكار بە خراپە.

فوائد الحديث

هۆشداری سەبارەت بە مافێك لە مافەكانی برایەتی ئیمانی لە نێوان مسوڵمانان.

گرتنی دەستی کەسی ستەمکار، وقەدەغە كردنی لە ستەمكردن.

ئاینی ئیسلام پێچەوانەی چەمک وتێگەیشتنە جاهیلیەكان وەستایەوە، چونکە خەڵکی جاهیلیەت یەکتریان سەردەخست ئەگەر ستەملێکراو یان ستەمکار بوونایە بەرامبەر خەڵکی تر.

التصنيفات

کۆمەڵگای مسوڵمان