إعدادات العرض
پێغەمبەران کاروباری ژیانی نەوەکانى ئیسرائیلیان بەڕێوە دەبرد، ئەگەر پێغەمبەرێک بمرادیە پێغەمبەرێکی تر جێگای دەگرتەوە
پێغەمبەران کاروباری ژیانی نەوەکانى ئیسرائیلیان بەڕێوە دەبرد، ئەگەر پێغەمبەرێک بمرادیە پێغەمبەرێکی تر جێگای دەگرتەوە
لە ئەبی حازمەوە دەڵێت: هاوەڵی ئەبی هوڕەیڕە بووم -ڕەزای خوای لێبێت- بۆ ماوەی پەنجا ساڵ، گوێم لێبوو دەیگێڕایەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: «پێغەمبەران کاروباری ژیانی نەوەکانى ئیسرائیلیان بەڕێوە دەبرد، ئەگەر پێغەمبەرێک بمرادیە پێغەمبەرێکی تر جێگای دەگرتەوە، وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش من نایەت، ولە دواى منەوە چەند جێنشینێکی -خەلیفەیەکی- زۆر دێن». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا فەرمانی چیمان پێدەکەیت؟ فەرمووی: «یەک لە دوای یەک بەیعەت وپەیمانیان پێبدەن، پاشان مافەکانیان جێبەجێ بکەن، وسەبارەت بە مافەکانى خۆتان داوا لە خودا بکەن؛ چونکە خواى گەورە لێیان دەپرسێتەوە سەبارەت بە بەرپرسیارێتیەکانیان».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Português தமிழ் Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી Nederlands አማርኛ മലയാളം ไทย Română Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە پێغەمبەران پێشەوای نەوەكانی ئیسرائیل بوون، وكاروبارەكانی ئەوانیان بەڕێوە دەبرد هەروەكو چۆن فەرمانڕەوا وكاربەدەستان كاروباری خەڵكی بەڕێوە دەبەن، هەركاتێك خراپەیەك لە نێویان سەریهەڵبدایە؛ ئەوا خوای گەورە پێغەمبەرێكی بۆیان دەنارد وكاروبارەكانی بۆیان چاك دەكردەوە، وئەو حوكمەی گۆڕانكاریان تێدا كردبوو؛ هەڵیدەوەشاندەوە. وهیچ پێغەمبەرێك نایەت لە پاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆئەوەی هاوشێوەی پێغەمبەرانی پێشوو ئەو كارانە ئەنجام بدات، بەڵكو لە پاش ئەو چەند جێنشینێك دێن وزۆرن، بەڵام ناكۆكی ودووبەرەكی لەنێوانیاندا ڕوودەدات. هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم-: فەرمانی چیمان پێدەكەیت؟ فەرمووی: ئەگەر جێنشینێك -خەلیفەیەك- بەیعەتی پێدرا لەپاش جێنشینێكی تر؛ بەیعەتدانی یەكەم دروستە و واجبە جێبەجێ بكرێت، بەیعەتدانی دووەم پوچەڵە وحەرامە لەسەری داوای بكات، ومافەكانیان جێبەجێ بكەن، وبە گوێڕایەڵیەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن مەگەر شتێك سەرپێچی فەرمانی خودا بێت، و خوای گەورە لێیان دەپرسێتەوە ولێ پێچینەوەیان لەگەڵ دەکات لەسەر ئەو كردەوانەی ئەنجامیان داوە بەرانبەرتان.فوائد الحديث
دەبێت خەڵکی پێغەمبەرێک یان خەلیفەیەکیان هەبێت بۆئەوەى کاروباریان بەڕێوە ببات، وئامۆژگاریان بکات بۆ پابەندبوون لەسەر ڕێگای ڕاست.
هیچ پێغەمبەرێک نایەت لە پاش پێغەمبەرمان موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-.
هۆشداریدان سەبارەت بە دەرچوون دژی ئەو فەرمانڕەوایەی كە دەسەڵاتی دامەزراوە بە ڕێگایەكی شەرعی.
نابێت لە یەک کاتدا بەیعەت بە دوو خەلیفە بدرێت.
گەورەیی ئەرکی سەرشان وبەرپرسیارێتی پێشەوا -فەرمانڕەوا-، چونکە خواى گەورە پرسیاری لێدەکات سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کار وباری خەڵکی.
ئیبن حەجەر دەڵێت: كاروباری ئاین پێشدەخرێت بەسەر كاروباری دونیادا؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە جێبەجێكردنی مافی فەرمانڕەوا لەبەرئەوەی ئەمە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ڕێساكانی ئاین ودوورخستنەوەی فیتنە وشەڕ، ودواخستنی داواكردنی ماف نابێتە هۆی پوچەڵبوونەوەی، چونكە خوای گەورە پەیمانی داوە بەوەی مافەكەی بۆ بگێڕێتەوە ئەگەرچیش لە قیامەتدا بێت.
نیشانەیەكە لە نیشانەكانی پێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، لە پاش ئەو خەلیفەی زۆر هاتن، وفەرمانڕەوای چاكەكار وخراپەكار یەك لەدوای یەك ئومەتیان بەڕێوە برد.