پەرستن لە كاتی فیتنەدا وەکو کۆچکردنە بۆ لای من

پەرستن لە كاتی فیتنەدا وەکو کۆچکردنە بۆ لای من

لە مەعقیلی کوڕی یەسارەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پەرستن لە كاتی فیتنەدا وەکو کۆچکردنە بۆ لای من».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی خەڵكی دەكات بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان ودەستگرتن پێیانەوە؛ لەكاتی فیتنە وكوشتن وپشێوی وپاشاگەردانی، وپاداشتی ئەم دەستگرتنە بە بەندایەتی کردنەوە وەكو كۆچكردنە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە خەڵكی لەو كاتانەدا بێ ئاگان لە پەرستنەكان، وسەرقاڵن بە شتی ترەوە، وتەنها خەڵكانێكی كەم خۆیان بۆ پەرستنەكان یەكلایی دەكەنەوە.

فوائد الحديث

هاندان بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان وگەڕانەوە بۆ لای الله لە ڕۆژگاری فیتنەدا؛ بۆئەوەى خۆی بپارێزێت لە فیتنە وتاقیکردنەوە وشەڕ وخراپە.

ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپلە وپایەى پەرستن لە کاتی فیتنە وبێ ئاگایی خەڵكیدا.

پێویستە مسوڵمان دوور بكەوێتەوە لە شوێنی فیتنە وبێ ئاگایی.

التصنيفات

فەزڵی کردەوە چاکەکان