ئەی عائیشە، خواى گەورە میهرەبانە ومیهرەبانی ونەرم ونیان بوونی خۆشدەوێت

ئەی عائیشە، خواى گەورە میهرەبانە ومیهرەبانی ونەرم ونیان بوونی خۆشدەوێت

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عائیشە، خواى گەورە میهرەبانە ومیهرەبانی ونەرم ونیان بوونی خۆشدەوێت، وهێندەی بەهۆی نەرم ونیان بوونەوە دەیبەخشێت؛ ئەوا بەهۆی زبری وتوند بوونەوە نایبەخشێت، وبەهۆی هیچ شتێکی ترەوە هێندەی (نەرم ونیان بوون) نابەخشێت».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری عائیشەی كرد -ڕەزای خوای لێبێت- سەبارەت بە نەرمونیانی، خواى گەورە میهرەبانە بەرامبەر بە بەندەكانی وئاسانكاری بۆیان دەوێت نەك بارگرانی، وفەرمانی شتێكیان پێناكات كە لە توانایاندا نەبێت، وپێی خۆشە بەندەكانی ئاسان بن لە مامەڵە ودەستبگرن بە ئاسانتر، بۆیە قسە توند وڕەفتار وشك نەبن، وخوای گەورە هێندەی بەهۆی نەرم ونیان بوونەوە دەیبەخشێت لە دونیادا لە ستایشی جوان وبەدەستهێنانی داواكراو وئاسابوونی مەبەست، ولە قیامەتدا بە پاداشتی زۆر، فرە زیاترە لەوەی دەیبەخشێت بەهۆی توندی و تیژی و زبری و وشكی، ئەوەی لەگەڵ نەرمونیانیدا بەدەست دێت لەگەڵ شتی تردا نایەت.

فوائد الحديث

هاندان بۆ نەرمونیان بوون ونەهی كردن لە توندوتیژی.

بەرزی پلە وپایەی لەسەرخۆیی ونەرمونیانی لەنێو ڕەوشتە جوانەکاندا.

نەرمونیانی شایستەى ستایشی جوان وپاداشتی زۆرە لە لایەن خوداوە -سبحانه وتعالى-.

سیندی دەڵێت: توندوتیژی دژی نەرمونیانیە، واتا ئەوەی بانگی خەڵكی دەكات بۆ هیدایەت وڕێنموێنی بە نەرمونیانیەوە خێرترە لەو كەسەی بە توندوتیژیەوە بانگیان دەكات؛ ئەگەر حاڵەتەكە هەردووكیان قبوڵ بكات، ئەگەرنا ئەوەیان بەكاردەهێنرێت كە حاڵەتەكە قبوڵی دەكات، وخودا زاناترینە بە ڕاستی وهەقیقەتی حاڵەتەكە.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان