پێنووسی تاوان نوسین لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە: خەوتوو هەتا بەخەبەر دەبێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا چاک دەبێتەوە

پێنووسی تاوان نوسین لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە: خەوتوو هەتا بەخەبەر دەبێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا چاک دەبێتەوە

لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنووسی تاوان نوسین لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە : وخەوتوو هەتا بەخەبەر دەبێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا چاک دەبێتەوە (ئاقڵ دەبێتەوە)».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى منداڵ بوون وخەوتن وشێت بوون هۆکارە بۆ لەدەستدانى (ئەهلیەت - شیاوبوون)؛ کە مەبەست لەم دەستەواژە ئەوەیە ئەو کەسە لە ڕووی شەرعەوە شیاوی ئەوە نییە ئەرکە شەرعییەکانی بۆ یان لەسەر جێگیر وجێبەجی بکرێت وتەکلیف وئەرکەکانى لەسەر لادەچێت لەم حاڵەتاندا، وبۆیە منداڵ وخەوتوو وشێت تەکلیف وئەرکە شەرعییەکانیان لەسەر لادەچێت لە ڕوانگەی فەرمانەکان ونەهی لێکراوەکان، وئەمیش لە ڕەحمەت وفەزڵی خودایە بەرامبەریان، وبیانووی (عوزری) منداڵ نامێنێت؛ کاتێک باڵغ دەبێت، وبیانووی خەوتوو نامێنێت؛ کاتێک لە خەو هەڵدەستێت، وبیانووی شێت نامێنێت؛ کاتێک چاک دەبێتەوە وهۆشی دەکرێتەوە.

التصنيفات

مەرجەکانی نوێژ