ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بیووتایە: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ)^؛ هیچ یەکێک لە ئێمە پشتی نەدەچەماندەوە هەتاوەکو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە…

ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بیووتایە: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ)^؛ هیچ یەکێک لە ئێمە پشتی نەدەچەماندەوە هەتاوەکو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەی دەبرد، پاشان ئێمەش لە دوای ئەو سوجدەمان دەبرد. ^(واتە: خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی دەکەن)

لە عبداللەی کوڕی یەزیدی خەتمی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەرائـ بۆمی گێڕایەوە (وئەو درۆزن نییە)؛ ووتی: ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بیووتایە: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ)^؛ هیچ یەکێک لە ئێمە پشتی نەدەچەماندەوە هەتاوەکو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەی دەبرد، پاشان ئێمەش لە دوای ئەو سوجدەمان دەبرد. ^(واتە: خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی دەکەن)

الشرح

بەڕائی کوڕی عازیب -ڕەزای خوای لێبێت- کە هاوەڵێكی ڕاستگۆیە، دەیگێڕتەوە بۆمان کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کاتێک سەری لە ڕكوع بردن بەرز دەكردەوە؛ دەیفەرموو: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ) واتە: (الله وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە حەمد وستایشی دەكەن)، ئەوانەی لە پشتی ئەو بوون هەر بە پێوە دەمانەوە، و هیچ کەسێک پشتی بۆ سوجدە بردن نەدەچەماندەوە هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نێوچاوانی دەخستە سەر زەوی، پاشان ئەوانیش لە دوای ئەو سوجدەیان دەبرد.

فوائد الحديث

ئاماژەیە بۆ سیفەت وشێوازى شوێنکەوتنی هاوەڵان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کردەوەکانى -حاڵەتەکانى- ناو نوێژدا، وئەوان لە وەستانەوە نەدەچوون بۆ سوجدە بردن هەتاوەکو ئەو سوجدەی دەبرد -صلى اللە علیە وسلم-.

ئیبن دەقیق ئەلعید دەڵێت: فەرموودەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی درێژیی ماوەی ئارامگرتن و دڵنیایی -لە ناو نوێژدا- لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلی الله علیه وسلم-.

نوێژخوێن لەگەڵ ئیمامەكەیدا چوار حاڵەتی هەیە لە ڕوانگەی شوێنکەوتنەوە: 1- پێشکەوتن: بەوەی پێش ئیمامەکەی دەست بە شتێک بکات، بەوەی نوێژخوێن بگاتە پایەیەك پێش ئەوەی ئیمام بگاتە ئەو پایە، بۆ نموونە: پێش ڕکوع بردنی ئیمام ڕکوع ببات، یان پێش سوجدە بردنی ئیمام سوجدە ببات؛ ئەمە حەرامە، و ئەگەر بە ئەنقەست پێش بکەوێت و بزانێت کە حەرامە؛ ئەوا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە، جا چ بە پایەیەک پێشی کەوتبێت یان بۆ گەیشتن بە پایەكە پێشی کەوتبێت، ئەگەر لە (تەكبیرەی ئیحرامدا:-الله أكبر- یەكەم بۆ دابەستنی نوێژ)دا پێشی ئیمام بکەوێت، نوێژەکەی هەر دانابەسترێت و پێویستە لە سەرەتاوە نوێژەکە دووبارە بکاتەوە. 2- هاوکاتی: بەوەی کە هاوکات بێت لەگەڵ ئیمامدا، لەگەڵ ڕکوع بردنی ئیمامدا ڕکوع ببات، و لەگەڵ سوجدە بردنی ئیمامدا سوجدە ببات، و لەگەڵ هەستانەوەی ئیمامدا هەستێتەوە، کەمترین حوکمی ئەمە مەکروهـە، و لە ڕواڵەتی بەڵگەکانەوە وا دەردەکەوێت کە ئەمەیش حەرام بێت، ئەگەر لە (تەكبیرەی ئیحرامدا:-الله أكبر- یەكەم بۆ دابەستنی نوێژ) هاوکاتی ئیمام بێت، نوێژەکەی دانابەسترێت و پێویستە دووبارەی بکاتەوە. 3- شوێنکەوتن: بەوەی کە کردەوەکانی نوێژ لە دوای ئیمامەکەیەوە ئەنجام بدات بەبێ دواکەوتن، ئەمە شێوازی دروست و ڕەوایە و بەپێی سوننەتە. 4- دواکەوتن: بەوەی کە لە ئیمامەکەی دوابکەوێت؛ بە شێوەیەک کە لە شوێنکەوتن دەری بکات، وەک ئەوەی ئیمام ڕکوع ببات و نوێژخوێن هەر بە پێوە بمێنێتەوە هەتا ئیمام نزیک دەبێتەوە لە هەستانەوە لە ڕکوع، ئەمە پێچەوانەی شەرعە و حەرامە، مەگەر بەهۆی پۆزشێكەوە بێت وەک نەخۆشی یان پیری.

التصنيفات

حوکمەکانی کەسی پێشنوێژ ونوێژخوێنەکانی پشتی